نێچیرڤان بارزانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خێزان و كه‌سوكاری هه‌ر 2 شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ دەكات

نێچیرڤان بارزانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خێزان و كه‌سوكاری هه‌ر 2 شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ دەكات

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خێزان و كه‌سوكاری هه‌ردوو شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان سورکێو ڕەشید و ئیسماعیل فارس ده‌كه‌م ‌كه‌ شه‌وی ڕابردوو لە سنووری شارۆچکەی کوڵەجۆ لە گەرمیان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش گیانیان به‌خشی و شه‌هید بوون.

هاوسۆز و هاوبه‌شی خه‌میانم، خوای مه‌زن گیانی شه‌هیدان شاد بكات و سه‌بووری به‌ خێزان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

8/4/2020

زۆرترین بینراو