نێچیرڤان بارزانی: دەبێ حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییان بێت

نێچیرڤان بارزانی: دەبێ حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییان بێت

زاری كرمانجی - هەولێر : نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی یادی 37 ساڵەی ئەنفالكردنی بارزانییەكان بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت "له‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌ ئاستی عێراق و جیهان به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دی له‌ هیچ شوێنێك مرۆڤایه‌تی ئازار و مه‌رگه‌ساتی وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاباران نه‌بینێته‌وه‌، حكومه‌تی عێراقیش ده‌بێت پابه‌ندی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییان بێت".

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێت: "هه‌ر له‌م یاده‌دا به‌ رێز و پێزانینه‌وه‌ رۆڵی جوامێرانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری، خه‌ڵكی هه‌ریر و باتاس و دیانا و ده‌وروبه‌ریان به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌ هه‌موو هاوكارییه‌كان پێشكه‌ش به‌ خێزان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان كرد. بوونه‌ پشت و په‌نایان و ده‌رفه‌تی كار و په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان بۆ ره‌خساند. جوامێریی ئه‌وان بۆ هه‌میشه‌ له‌ یاده‌وه‌ریی ئێمه‌ و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و كوردستانییاندا ده‌مێنێته‌وه‌.

دەقی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادی ئه‌نفالكردنی بارزانییەكان:..

یٔه‌مڕۆ یادی یٔه‌نفالكردنی هه‌شت هه‌زار سڤیلی بێتاوانی بازرانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رله‌ سی و حه‌وت ساڵ 31/7/1983 له‌ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژدا له‌ یٔۆردوگا زۆره‌ملێكانی قوشته‌په‌ و به‌حركه،‌ هه‌ریر و دیانا له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ڕژێمی به‌عس جینۆسایدی كردن و بۆ هه‌میشه‌ ڕاپێچی مه‌رگستانی بیابانه‌كانی باشووری عێراق كران.

دوای یٔه‌وه‌ دایكان، ژنان و خوشكانی یٔه‌نفالكراوان، باری قورسی ژیانێكی تاڵ و چاره‌نووسێكی یٔازاربه‌خشیان كه‌وته‌ یٔه‌ستۆ. ده‌بووایه‌ بۆ منداڵانیان ببنه‌ باوك و برا و به‌ ڕه‌نجی خۆیان بژێوی ژیان په‌یدا بكه‌ن. له‌م ڕۆژه‌دا به‌وپه‌ڕی ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ ڕۆڵی یٔه‌و دایك و خوشكه ڕووسپییانه‌‌ ده‌ڕوانین كه‌ به‌رگه‌ی ژیانێكی مه‌رگه‌ساتباریان گرت، به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵیان نه‌دا.

هه‌ر له‌م یاده‌دا به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ ڕۆڵی جوامێرانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری، خه‌ڵكی هه‌ریر و باتاس و دیانا و ده‌وروبه‌ریان به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌ هه‌موو هاوكارییه‌كان پێشكه‌ش به‌ خێزان و كه‌سوكاری یٔه‌نفالكراوان كرد. بوونه‌ پشت و په‌نایان و ده‌رفه‌تی كار و په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان بۆ ڕه‌خساند. جوامێریی یٔه‌وان بۆ هه‌میشه‌ له‌ یاده‌وه‌ریی یٔێمه‌ و كه‌سوكاری یٔه‌نفالكراوان و كوردستانییاندا ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌ شكۆوه‌ گیانی پاكی یٔه‌نفالكراوان و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان به‌ بیر ده‌هێنینه‌وه‌، سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكاریان ده‌نێرین. له‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌ یٔاستی عێراق و جیهان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ یٔه‌وه‌ی جارێكی دی له‌ هیچ شوێنێك مرۆڤایه‌تی یٔازار و مه‌رگه‌ساتی وه‌ك یٔه‌نفال و كیمیاباران نه‌بینێته‌وه‌، حكوومه‌تی عێراقیش ده‌بێت پابه‌ندی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانییان بێت.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

31/7/2020

زۆرترین بینراو