نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی هاووڵاتییان ده‌كه‌م كه‌ پابه‌ندن به‌ رێنماییه‌كان

نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی هاووڵاتییان ده‌كه‌م كه‌ پابه‌ندن به‌ رێنماییه‌كان

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت سوپاسی ھاووڵاتیان و دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان دەکەم بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە رێنماییه‌كان.

راشیده‌گه‌ێنێت ، سوپاسێکی تایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی ، پێشمەرگە، کارمەندانی فرۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، دەزگا ئەمنییەکان و ڕاگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی کە کۆڵ نادەن بۆ پاراستنی کوردستان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا شانازیتان پێوە دەکەین.