نێچیرڤان بارزانی: كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌ست زوڵم و توندڕه‌وی هه‌ڵدێن

نێچیرڤان بارزانی: كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌ست زوڵم و توندڕه‌وی هه‌ڵدێن

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستی زوڵم و توندو تیژی هه‌ڵدێن.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و له‌ رۆژی جیهانیی قوربانییانی توندو تیژی ئایینی و هزریدا تویتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاند: جارێكی دیكه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستی زوڵم و توندو تیژی هه‌ڵدێن.

نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردن و پاراستنی ئازادی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان .

زۆرترین بینراو