نێچیرڤان بارزانی: كێشه‌ی سه‌ره‌كی عێراق له‌سه‌ره‌تاوه‌ نه‌بوونی شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شی له‌ نێوان پێكهاته‌كان بووه‌

نێچیرڤان بارزانی: كێشه‌ی سه‌ره‌كی عێراق له‌سه‌ره‌تاوه‌ نه‌بوونی شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شی له‌ نێوان پێكهاته‌كان بووه‌

زاری كرمانجی - نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی شەهیدی نیشتمان لە هەولێر باسی لە پێکەوە کارکردنی عێراقییەکان بۆ داهاتوویەکی باشتر کرد.

ئاماژەی بەوەکرد، كێشەی هیچ نەتەوە و پێكهاتەیەكی عێراق نابێتە مایەی سەركەوتن بۆ پێكهاتەیەكی دیكەی عێراق، بەڵكو لێكەوتەی خراپی دەبێت بۆ هەموو پێكهاتەكانی. 

گوتیشی، ئێمە ئامادەین گفتوگۆی راشکاوانە بكەین بۆ راستكردنەوەی پرۆسەی سیاسیی عێراق. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند: پێویستە لە ئەمڕۆوە دەست بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنێکی جددی و راشکاوانە بکەین، نابێت چاوەڕێی ململانێی هەڵبژاردنەکان بکەین و دەبێت ململانێکان وەلابنێین.

زۆرترین بینراو