نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پته‌وكردنی گیانی پێكه‌وه‌ژیان

نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پته‌وكردنی گیانی پێكه‌وه‌ژیان

زاری كرمانجی - سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌ پاراستن و پته‌وكردنی ئاشتی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئاشتییه‌وه‌ له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده‌ به‌ پته‌وكردنی ئاشتی له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌دا.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌، پابه‌ندبوونمان به‌ پاراستن و پته‌وكردنی ئاشتی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان نیشانه‌ی ئاشتی و هیوایه، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پته‌وكردنی گیانی پێكه‌وه‌ژیان له‌ ناوچه‌كه‌.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ له‌ ڕابردوودا به‌رده‌وام پێویستی به‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ هه‌بووه‌ .‌

بیروڕا

زۆرترین بینراو