نێیمار هێرشی كردە سەر یانەكەی

نێیمار هێرشی كردە سەر یانەكەی

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای بەدوای شكستەكەی هەفتەی رابردووی یانەی پاریس سان جێرمان بەرامبەر یانەی بڕۆسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی بە ئەنجامی 2-1 , نێیمار جۆنیۆری هێرشبەری بەڕازیلی یانە فەڕەنسییەكە هێرشێكی توندی كردە سەر یانەكەی بەهۆكاری سەرەكی خراپی ئاستەی خۆی لەقەڵەم دان, لەم بارەیەوە نێیمار بە رادیۆی كۆنتی كارلۆی گووتوە" یانەكەی و پزیشكانی یانەكە نەیانتوانی كاتی پێویست بۆ گەڕانەوەی دیاری بكەن و كارێكی هەڵەیان كرد كاتێك رێگەیان نەدا لە ترسی دووبارە بوونەوەی پێكان لە هیچ یارییەك لە نێو دوایین 4 یاری یانەكە بەشداری بكەم، ئەوە بڕیاری ئەوان بوو بە خواستی من نەبوو من هیچ بەڵامەوە خۆش نەبوو، هەر ئەوەش هۆكاری ئەوە بوو كە نەتوانم باش بۆ ئەو یارییە خۆم ئامادە بكەم و ئاستی پێویست پێشكەش بكەم".
لە كۆتایی قسەكانیدا نێیمار گووتی" بارودۆخی جەستەییم زۆر باش بوو مەشقەكانم بە باشی ئەنجام دابوو، بەڵام راهێنەرو بەرپرسانی یانەكە دەترسان پێكان دووبارە بێتەوە، لە كۆتاییدا من زیانم بەركەوت و باجەكەم دا".

زۆرترین بینراو