نەبوونی نەورۆز ئەمساڵ بازاڕی جلوبەرگی كوردی سستكردووە

نەبوونی نەورۆز ئەمساڵ بازاڕی جلوبەرگی كوردی سستكردووە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی بەهار و نەورۆز، هاووڵاتییان بەتایبەتی ئافرەتان سەرگەرمی كڕینی جلوبەرگی كوردی دەبن، بازاڕی جلی كوردی گەرم دەبێت ئافرەتان بەدوای جوانترین ڕەنگ و پارچە قوماشدا دەگەڕێن بۆ نەورۆز، بەڵام ئەمساڵ بازاڕی جلی كوردی سست بووە بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سەوسەن مەعروف، ئافرەتێكە باس لە نەكرینی جلی كوردی دەكات بۆ زاری كرمانجی و دەڵێ:" ساڵانە لەسەرەتای مانگی ئادارەوە دەستمان دەكرد بە كڕینی جلی كوردی بۆ خۆمان و منداڵان، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەنجامنەدانی كەرنەڤاڵی نەورۆز سازنەكردنی هیچ ئاهەنگێك تائێستا جلی نویێمان نەكڕیوە و نیازیشمان نیە هیچ جلوبەرگێك بكڕین بۆ نەورۆز، بەهۆی ئەوەی ئاهەنگ نیە و دەرچوون وەك پێویست نابێت بۆیە جلوبەرگ كڕین سوودی نابێت، ساڵانی پێشوو دووكاندارەكان هەر زوو خۆیان بۆ ئەو رۆژانە ئامادەكردبوو دووكانەكانیان بە مۆدێل و رەنگی‌ نوێی جلوبەرگی‌ كوردی‌ رازاندبووەوە تا سەرنجی‌ كڕیاران رابكێشن، بەشێكیشیان داشكاندنیان كردبوو بۆ راكێشانی‌ زیاتری‌ كڕیار ئەمساڵ ساردیەكی زۆر بە بازارەوە دیارە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە .
دلشاد مەحموود، فروشیارێكی جلوبەرگی كوردییە بە زاری كرمانجی راگەیاند:" ساڵانە قوماشی نوێ دەكەوێتە بازار بەتایبەتی مانگی ئادار و نرخی‌ قوماشی‌ جلوبەرگی‌ كوردی‌ بەپێی جۆرەكەی‌ گۆڕانی‌ بەسەردا دێت، هەیانە هەرزانەو بە 10 بۆ 15 هەزار دینارە، جۆری‌ دیكەش هەیە كە نرخەكەی‌ دەگاتە 200 بۆ 300 هەزار دینار.
بەیان عەبدولڵا، بەرگدووری تایبەت بە ئافرەتان بە زاری كرمانجی گووت :" بەكارهێنانی مۆدێل و جلی پێشكەشكارەكان بۆ نمایشی جلی كوردی، كاریگەری زۆری لەسەر كرانەوە و شێوازی خواستی ژنان كردووە، چونكە ئاسانتر دەتوانن راستەوخۆ ڕەنگ و شێوازی دوورین ببینن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بریاری حكوومەت بە قەدەغەكردنی كردنەوەی ئاگری و نەورۆز و ئەنجام نەدانی مەراسیمی نەورۆز بازاڕی دوورین سست بووە لە چاو ساڵانی رابردوو ".

زۆرترین بینراو