نەتەوەیەكگرتووەكان: رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێویستی بە سەركردەی وەك نێچیرڤان بارزانی هەیە

نەتەوەیەكگرتووەكان: رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێویستی بە سەركردەی وەك نێچیرڤان بارزانی هەیە


هەماهەنگكاری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان دەكات، دەڵێت "رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێویستی بە سەركردەی وەكو نێچیرڤان بارزانی هەیە".
نیكۆلای میلادینۆڤ، هەماهەنگكاری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەڵێت "نێچیرڤان بارزانی هەمیشە دەنگی بەهێزی ژیری، میانڕەوی و پێشكەوتنی خەڵكی كورد و عێراق بووە".
هەماهەنگكارەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەوەشی گوتووە "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە نەوەیەكی نوێ لە سەركردەی وەكو نێچیرڤان بارزانی هەیە".

زۆرترین بینراو