نەجمەدین كەریم: دڵنیام نێچیرڤان بارزانی دەتوانێ پێگەی كوردستان بپارێزێت

نەجمەدین كەریم: دڵنیام نێچیرڤان بارزانی دەتوانێ پێگەی كوردستان بپارێزێت


پارێزگاری پێشووی كەركووك پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی هەرێمی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت "دڵنیام بە سیاسەتی حەكیمانە دەتوانن پێگە و پارسەنگی هەرێمی كوردستان لە نێو هاوكێشەكانی ناوچەكە بپارێزن".

دەقی پەیامەكەی نەجمەدین كەریم
بەڕێز/ نیچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەم و دەخوازم لەم ئەركە نوێیەدا سەركەوتنی زیاتر بۆ گەلی كوردستان بەدەستبهێنن وەك چۆن لە رابردوودا لەكابینەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەركەوتنتان بەدەست ھێنا. برای بەڕێزم دەستبەكاربوونتان لە پۆستی سەرۆكی هەرێم لە كات و ساتێكدایە كە ناوچەكە بە دۆخێكی زۆر دژوار تێپەڕ دەبێت، دڵنیام بە سیاسەتی حەكیمانە دەتوانن، پێگە و پارسەنگی هەرێمی كوردستان لە نێو هاوكێشەكانی ناوچەكە بپارێزن.
هاوكات رۆڵی بەڕێزتان لە چارەسەركردنی گرفتەكانی ئەمڕۆی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان نادیدە ناكرێت و بەرزدەنرخێندرێت، جارێكی دیكە پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەم و دەخوازم لە هەوڵەكانتان بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نیشتمانی میلەتەكەمان بەردەوام بن و سەركەوتنی زیاتر دەستەبەر بكەن.

برات
دكتۆر نەجمەدین كەریم
28-5-2019

زۆرترین بینراو