نەخشەی گریمانەی  تورکیا هەرای نایەوە

نەخشەی گریمانەی تورکیا هەرای نایەوە

مەهدی محەممەد - زاری کرمانجی : یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییەکانی تورکیا کە بە نزیک لە ( پارتی حوکمڕان) ناسراوە، نەخشەی خەونی تورکبوونی بە گرتنە دەستی هەرێم بڵاو کردەوە. کەناڵی TGRT ی تورکیا نەخشەی گریمانەی کاریگەری تورکیایی لە ساڵی 2050 لە سەر (سوریا ، عێراق ، ئوردن ، میسر ، لیبیا ، سعودیەو دەوڵەتانی کەنداو) بڵاوکردەوە . ئەم نەخشە گریمانەییە، کاردانەوەی رەخنەیی و گللەیی توندی بە دوای خویدا هێنا لەلایەن دەوڵەتانی عەرەبی. سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری ژووری سعودیە ، عەجەلان ئەلعەجەلان ڕۆژی چوارشەممە هێرشی کردە سەر ئەو نەخشە گریمانەی تورکیاو بە بێ بەها ناوی بردو داوای هەڵوێست دەکات لەلایەن دەوڵەتانی عەرەبی، ئەو بازرگانە سعودیە لەتویتەکەیدا گوتی : « ئەمە ئەو شێتیی و تەماحە و شەڕانگێزییەی حکومەتی تورکیا پشتڕاست دەکات، کە ئێمە چاودێری هەموو ئەو شتانە دەکەین کە هەمانە، هەر بۆیەشە ئێمە بەردەوامین لە بایکۆتکردنی تورکیا، تاکو مامەڵەکردنەکەمان لەگەڵ تورکیا دەکەینە سفر». کەناڵەکە نەخشەی کاریگەری بۆ ناوەندی توێژینەوەی ستراتبۆری ئەمریکاو (نەخشەی سێبەری سی ئای ئەی) تورکیا لە ساڵی 2050 دا گەڕاندەوە. نەخشەکەکە کاریگەری ئەنقەرەی لە فراوانبووندا تا ساڵی 2050 لە کازاخستان و تورکمانستانەوە بۆ ڕۆژهەڵات نیشان دا ، لە ڕێگەی سعودیە و میسر و لیبیاوە بۆ ڕۆژئاوا . چەند ڕۆژێک لەمەوبەر عائیشە هیلال سایان کویتاک، باڵیۆزی تورکیا لە کوێت لەسەر ڕاپۆرتەکە لێدوانی دا و وتی: ئەوەی ئێوە دەیکەن کاری ڕۆژنامەوانی نییە کەناڵی تەلەفزیۆنی تایبەتی تورکیا ڕاپۆرتی ستراتبۆر بە نەخشەی کاریگەری تورک پەخش دەکات کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2050 دا». لە وەڵامی تویتێکی میدیاکاندا، محەمەد ئەلموللا، ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو (GCC) و جامیعەی عەرەبی بەیاننامەیەکی توندی بڵاو کردەوە کە تێیدا بانگەشەی پێشێلکاری ی سەروەری دەوڵەتانی عەرەبی دەکرد، لە بەردەوامیدا وتی: تەنانەت بێژەرەکە لە درێژەی ڕوونکردنەوەکەیدا بۆ ستراتفۆڕ بە (سێبەری سی ئای ئەی) دەگەڕێتەوە، باشترە لە دژی بڵاوکەرەوەکە داوای بەیاننامە یەک بکرێت» داوا دەکرێ کە ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی، ئەرکیان هەیە لێدوانی توند دەربکەن بەرامبەر ئەو نەخشەیە، چونکە ئەمە پێشێلکاریە بۆ سەر سەروەری ولاتەکانمان و ئەرکی داوای لێبوردنە.

زۆرترین بینراو