نەخۆشخانەی ئاشتی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان

نەخۆشخانەی ئاشتی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان

زاری كرمانجی-سۆران: دوای گەڕانەوەی سەدان كەس لە وڵاتی ئێران و جێگیر كردنیان لە دوو هۆتێلی قەزای سۆران، پشكنینی پزیشكیان بۆ ئەنجامدراوەو هیچ نەخۆشیەكی گوماناوی تۆمار نەكراوە.
بەپێی راگەیاندراوێكی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران، دوو تیمی پسپۆری پزیشكی، لەژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی پێكهێنراون، بۆ پشكنینی ئەو كەسانەی كە لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوەو بۆ سۆران".
ئەوەش خراوتەروو " پێویست بە هیچ دڵەڕاوكێ‌ یەك ناكات، چونكە دوای ئەنجامدانی پشكنینەكان هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی ڤایرۆسی گوماناوی لەناو ئەو كەسانە تۆمار نەكراوە.

تیمی یەكەم:-
1- دكتۆر كاروان جه‌ماڵ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی
2- ئاری ئازاد، بەرپرسی بەشی دڵنیایی جۆری لەنەخۆشخانەی ئاشتی

تیمی دووەم:-
1- شێرزاد سه‌عید نه‌بی، بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەكان لە نەخۆشخانەی ئاشتی
2- محی الدین ئیسماعیل ئبڕاهیم، كارمەندی بەشی نەخۆشییە گوازراوەكان

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی/سۆران

 

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو