نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

زاری كرمانجی-سۆران:
رێزان باڵەك، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئاگاداری هەموو ئەم نەخۆشانە دەكەینەوە كە بەمەبەستی لەدایك بوون سەردانی نەخۆشخانەی لەدایكبون و منداڵانی سۆران دەكەن، پێویستە لەكاتی سەردانی كردنیان پێناسەی باری شارستانی یان رەگەزنامە یان كارتی نیشتیمانی هاوسەرەكانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن".
ئەوەشی ئاشكرا كرد " هەر ئافرەتێك لەكاتی لەدایكبوونی منداڵەكەی ئەم ناسنامەو بەڵگانەی هاوسەرەكانیان نەهێن بۆ نەخۆشخانەكەمان منداڵەكانیان پێنادرێتەوە.

زۆرترین بینراو