نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران بەهانای ئەو ئافرەت و منداڵانە دەچێت كە لە ئێران گەڕاونەتەوە

نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران بەهانای ئەو ئافرەت و منداڵانە دەچێت كە لە ئێران گەڕاونەتەوە

زاری كرمانجی-سۆران: تیمێكی پزیشكی بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، چارەسەری ئەو ئافرەت و منداڵانە دەكات كە لە ئێران گەڕاونەتەوە.
رێزان باڵەك، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " ئەم هاووڵاتییانەی لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە و بە مەبەستی پشكنین و چاودێری كردنیان لە دوو هۆتێلی قەزای سۆران نیشتەجێكراون و رۆژانە لەلایەن تیمی پسپۆری پزیشكی پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، خۆشبەختانە تائێستا لەناو ئەم كەسانەدا هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گوماناوی تۆمار نەكراوە".
ئەوەشی ئاشكرا كرد " لەنێو ئەم كەسانەدا ئافرەت و منداڵ هەیەو لەوانەیە نەخۆشی دیكەیان هەبێت یان ئافرەتی دوو گیان هەیە پێویستی بەچارەسەری و چاودێری كردنی پزیشكی هەیە، بۆ ئەم مەبەستە تیمێكی پزیشكی نەخۆشخانەكەمان بە سەرپەرشتی راستەوخۆی دكتۆرە مەهاباد دلاوه‌ر فایق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، بەشێوەیەكی بەردەوام سەردانیان دەكەن و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت و برێك دەرمان و پێداویستی پزیشكیشمان بۆ دابین كردوون.

 

 

 

زۆرترین بینراو