نەخۆشخانەی لەدایكیوون و منداڵانی سۆران بەڕووی هاووڵاتیان و نەخۆش كراوەیە

نەخۆشخانەی لەدایكیوون و منداڵانی سۆران بەڕووی هاووڵاتیان و نەخۆش كراوەیە

زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایك و بوون و منداڵانی سۆران، ئەم هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە لە نەخۆشخانەكەیان نەخۆش بەڕێنەكرێت و داخرابێت.
رێزان باڵەك بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایك و بوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند، دوای تووشبوونی سێ‌ پزیشكی ئافرەت لە نەخۆشخانەكەمان، رێكارە تەندروستیەكان گیراونەبەرو پشكنینی گشتیش بۆ پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەمان ئەنجامدرا، خۆشبەختانە سەرجەم پشكنینەكان نیڤەتیڤ بوون".
گووتیشی " بەداخەوە كەسانێك لە پەیج و ئەكاونت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەستاون بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بێ‌ بنەما، گوایە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران داخراوە، كەچی بە پێچەوانەوە نەخۆشخانەكەمان كراوەیەو رۆژانە بەپێی رێنماییەكان نەخۆش بەڕێ‌ دەكرێت.

زۆرترین بینراو