نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران سكاڵا تۆماردەكات

نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران سكاڵا تۆماردەكات

محەمەد ئامۆكەیی
لەسەر دیاردەی وەرگرتنی بەخشیش لە كەسوكاری ئەو ئافرەتانەی منداڵیان دەبێت، نەخۆشخانەی لە دایكبون و منداڵانی سۆران، رونكردنەوەیەكی لە رێگەی زاری كرمانجیدا.
رێزان محەمەد باڵەك، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبون و منداڵانی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند" پەیجێك بەناوی soran post بڵاوی كردۆتەوە، كە گوایە لە نەخۆشخانەكەمان پارە وەردەگیرێت لە كەسوكاری ئەو ئافرەتانەی منداڵیان دەبێت، بۆیە دەمەوێت لە رێگەی زاری كرمانجیەوە، ئەو هەواڵە بەدرۆ بخەمەوە و دوورە لە راستی، بۆیە وەك نەخۆشخانە سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەین و دەبێت ئەوان بەڵگەیان هەبێت كە ئەو كارە كرابێت، بۆیە رووبەڕووی دادگایان دەكەینەوە لەسەر ئەم پۆستە.
رێزان، ئەوەشی گووت" لە نێو هۆلی نەخۆشخانە سندوقی سكاڵا هەیەو تاكو ئێستا یەك كەسیش سكاڵای لەسەر ئەو بابەتە تۆمارنەكردوە و ئاگاداری هەموو كارگوزارەكانیش كرایتەوە بەهیچ شێوەیەك بەخشیش لە كەس وەرنەگیرێت.

زۆرترین بینراو