نەخۆشخانەی گشتی بلێ ئاگاداریەك بڵاو دەكاتەوە

نەخۆشخانەی گشتی بلێ ئاگاداریەك بڵاو دەكاتەوە

رەمەزان هەرنی – بلێ : نەخۆشخانەی گشتی بلێ ئاگاداریەك بڵاو دەكاتەوە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لە دوای 15 شوبات لە دەرەوەی كوردستان گەراونەتەوە كوردستان، بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانەی گشتی بلێ پكشنینیان بۆ بكرێت.
وێنەیەكی ئاگاداریەكەی نەخۆشخانەی گشتی بلێ بۆ زاری كرمانجی نێردراوە تێدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و كۆنترۆڵكردنی بڵاوبونەوە و توشبون بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی كە لە ڕێكەوتی 15/2/2020 لەدەرەوەی وڵات هاتونەتەوە ناو كوردستان لەسنوری پارێزگای هەولێر، بۆ ئەنجامدانی پشكنینی دڵنیابوون لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)لە ڕێكەوتی 1/4/2020 كاتژمێر (٩)ی بەیانی تاكو كاتژمێر (١٢)ی نیوەرۆ، بەلگەنامەی سەفەر (پاسپۆرت) لەگەڵ خۆیان بهێنن و سەردانی نەخۆشخانەكەمان بكەن بۆ ئەنجامدانی پشكنین.
لە بەشێكی تری راگەیاندنەكەدا هاتووە : تەنها ئەو هاووڵاتییانە سەردان بكەن كە پشكنینیان بۆ ئەنجام نەدرابێت، ئەو هاووڵاتییانەی كە كەرەنتینە (Quarantine) كراون یاخود پشكنینیان بۆ كراوە نایانگرێتەوە".

زۆرترین بینراو