نەخۆشی ئایدز چییە و نیشانەكانی چین

نەخۆشی ئایدز چییە و نیشانەكانی چین

پەخشان مەحموود كۆیی
بەشی یەكەم
ئایدز یا ڤایرۆسی نەهێشتنی سیستەمی بەرگری لەش، بۆ یەكەمجار ساڵی 1981 لە ئەمریكا دۆزرایەوە، بەگوێرەی دوا ئامارە جیهانییەكان زیاتر لە 33 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری دنیا بەدەست ئەم نەخۆشییە ترسناكەوە دەناڵێنن و تا ئێستە دوو ملیۆن و 100 هەزار كەس بەهۆی ئایدزەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەم نەخۆشییە لە ڕێی ڤایرۆسی "HIV" دەگوازرێتەوە، بەهۆی گواستنەوەی خوێن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر یان كرداری سێكس، یا گواستنەوەی لە دایكەوە بۆ كۆرپەلە مرۆڤێكی تریش تووشی ئەم نەخۆشییە دەرەمە دەبێت.
بەگوێرەی راپۆڕتی كۆمەڵەی پزیشكانی رووبەڕوونەوەی ئایدز لە ئەمەریكا، كاتێك ئەمجۆرە ڤایرۆسە بەیەكێك لە هۆكارەكانی گواستنەوە دەگوزارێتەوە بۆ نێو جەستەی كەسێكی تر دەركەوتنی نیشانەكانی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاواز دەبێ، هەیە دوای دوو هەفتە و هەشیانە ماوەی ساڵێك و تەنانەت دوای 10 ساڵ لە تووشبوون ئینجا نیشانەكانی ئایدز لە مرۆڤەكە دەردەكەوێت.
گرنگترین نیشانەكانی نەخۆشی ئایدز:
یەكەم: بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش ( تا )، بە یەكەم نیشانەی ئایدز دادەنرێت و پلەی گەرمی تای ئایدز دەگاتە 102 پلەی فەرە نیهایت، واتە 39 پلەی سیلیزی، لەگەڵ تووشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی ئایدز لە تەك تا تووشی شەكەتی بەردەوام و ئاوسانی لیمفە گرێكان و ئازاری قوڕگ و لاوازی سیستەمی بەرگری لەش دەبێتەوە.
دووەم: هەستكردن بە ماندوویەتی، ئەو هەوكردنەوی تووشی لەش دەبێت بەهۆی نەخۆشی ئایدزەوە، سیستەمی بەرگری لاواز دەكات و هەست بە ماندوویەتی و تەمبەڵی و نەمانی چالاكی لەش یەكێكن لە نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز.
سێیەم: هەڵئاوسانی لیمفە گرێیەكان و درووستبوونی گرێ‌، زۆر جار دەركەوتنی ئەم نیشانە بە هەڵامەت دەست پێ دەكات, یا نەخۆشی دیكەی ڤایرۆسی وەك ئاوسانی جگەر، هەمان نیشانەن، وەك ئازاری جومگەو ماسوولكەكان و هەڵاوسانی لیمفەكان. لیمف یەكێكە لە بەشەكانی سیستەمی بەرگری لەش لەكاتی بوونی هەوكردندا هەڵدەئاوسێن، زۆر جار دروستبوونی ئەم گرێیانە لە بنباڵ و بەر میزڵدان و ملدا دروست دەبن.
چوارەم: ئازاری قورگ و سەرئێشە، لەكاتی بوونی بڕێكی زۆر لەم نیشانانەدا پێویستە تاقیكردنەوەی ڤایرۆسی بكەن، بۆ ئەوەی لە زووترین كات دەست بەسەر گەشەكردنی ڤایرۆسەكەدا بگیرێ و رێگری لە بڵاوبوونەوەی بگیرێت، ئەم جۆرە سەرئێشەیە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت بەبی پشوودان زۆر توند دەبێت.
پێنجەم: زیپكە‌و سووربوونەوەی بەردەوامی پێست، لە قۆناغی سەرەتای نەخۆشی ئایدزدا دەردەكەوێت, كە بە هۆی هەستەوەری یا سەرمایەكی كەمەوە دروست دەبێت و وەك زیپكە وان لەگەڵ سووربوونەوەی ئەو ناوچەیە و بە شێوەیەكی ئاسانی چارەسەر ناكرێت.
شەشەم: هێڵنجدان و ڕشانەوە و سكچوون، لە هەر كوێیەك تووشبوویەك هەبێت بە نەخۆشی ئایدز ئەوە بە رێژەی %30 بۆ %60 تووشی هێڵنجدانی بەردەوام دەبن، لە قۆناغی سەرەتاشدا ڕشانەوە و سكچوونی ماوە درێژ بوونی دەبێت.
حەوتەم: كەمبوونەوەی كێشی جەستە، لەكاتی كەمبوونەوەی كێشدا ئەوە نەخۆشییەكە دەگاتە حاڵەتی مەترسی و زاڵبوونی نەخۆشییەكە بە سەر هەموو لەشدا كە بە هۆی سكچوونی زۆرەوە بڕێكی زۆر كێش لە دەست دەدرێت، بەپێی ئەو توێژینەوەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كراوە و چاودێری تووشبووانیان كردووە دەركەوتووە، نەخۆشەكە لە ماوەی مانگێكدا %10 كێشی لەشیان لە دەست دەدەن بەهۆی ئەو سكچوونەوە رێژەیەكی زۆر ئاو لە خانەكانی لەشدا كەم دەبێتەوە.
هەشتەم: نەخۆشی لە سییەكان، كۆكە و هەناسەتەنگی و دابەزاندنی كێش لەگەڵ هەوكردنێكی زۆر هۆكاری كەمبوونەوەی بەرگری لەشن كە بە شێوەیەكی رێك كار و چالاكییەكانی لەش جێبەجێ‌ ناكەن، زۆر جار ئەم هەوكردنانە تووشی دیوارەكانی مێشك دەبن و بەهۆی جۆرە ڤایرۆسێكەوە كە پێی دەوترێ (toxoplasmosis).
نۆیەم: گۆڕینی شێوە و ڕەنگی نینۆك، نیشانەیەكی دیكەی هەوكردنی نەخۆشی ئایدز گۆڕینی شێوەی نینۆكە وەكو ئەستوربوون و چەمانەوەی نینۆك و جیابوونەوەی نینۆك یا گۆڕینی رەنگی نینۆك بۆ قاوەی یا رەشبوونی بە شێوەی ستوونی یا ئاسۆیی بە شێوەی هێڵ لەسەر نینۆكە دەردەكەوێت.
بەكورتی نیشانەكانی توشبوون بە ئایدز : بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمای جەستەی كەسی توشبوو بەشێوەیەكی بەردەوام، دەركەوتنی چەند نیشانە و پەڵەیەك لەسەر جەستە، سەر ئێشەی بەردەوام و بەهێز، لە دەستدانی كێش بەشێوەیەكی خێرا، ئارەقكردنەوەی زۆر بەتایبەت لە شەودا، ماندوێتی و بێهێزی بەردەوام، هەناسە توندی و كۆكەی بەردەوام، لاوازبوونی ماسوولكەكانی جەستە، تێكچونی توانای بینین.
رێگەكانی گواستنەوەی ئایدز :
ئایدز واتە نەمان و لاوازبوونی بەرگری جەستە و بەمەش جەستە بە بچووكترین ڤایرۆس كاری تێدەكرێت، چونكە كۆئەندامی بەرگری لاواز دەبێت و لەكار دەكەوێت و بەهۆیەوە كەسی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ماوەیەك ئەم نەخۆشییەی پێوە دەبێت و دەمرێت و هەتا ئێستا چارەسەری ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە، ئایدز یەكێكە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە مەترسیدارەكان كە ساڵانە بەهۆیەوە چەندین كەس گیان لەدەست دەدەن، نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە لە كەسێك بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت .
رێگەكانی گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز بەم شێوەیەی خوارەوایە :
1- گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە لەڕێی خوێنەوە، ئاگاداربە ئەو كاتەی پێویستت دەبێت خوێن وەربگریت دەبێت پێشتر پشكنین بۆ ئەو كەسە كرابێت كە دەیەوێت خوێن بەتۆ ببەخشێت، چونكە وەرگرتنی خوێنێك كە بە ڤایرۆسی ئەم نەخۆشییە پیس بووبێت یا بەكارهێنانی دەرزییەكی پیس بوو بە ڤایرۆسی ئەم نەخۆشییە هۆكارە بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە .
2- گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز لەڕێی دەمەوە، ماچكردن و تێكەڵاوبوونی لیكی دوو كەس كە یەكێكیان توشبوو بێت بە ئایدز كەسە ساغەكەش لێیەوە تووش دەبێت .
3- گواستنەوەی ئایدز لەڕێی سێكس، ئەمە یەكێكە لە بڵاوترین ڕێگەكانی بڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە، مەبەست لەمە سێكس كردن لە نێوان دوو كەسدا كە پەیوەندی هاوسەرگیری بەیەكیانەوە نەبەستێتەوە و ئەو كەسانەی بەردەوام لەگەڵ كەسی جیاواز سێكس دەكەن، ئەوە ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زۆرە، ئەو كاتەی پیاو یا ئافرەتی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە سێكس دەكەن ئەوە ڕەنگە ئافرەتەكە دوگیان ببێت و بەو هۆیەوە منداڵێكی توشبوو بە نەخۆشی ئایدز بخەنەوە .
دەستنیشانكردنی نەخۆشی ئایدز بە پشكنینی خوێن ئەنجام دەدرێت، كە بە بوونی دژەتەنەكانی دژی ڤایرۆسی ئایدز HIV لە خوێن یا لە شلەكانی لەشدا ئینجا پۆزەتیڤ دەردەكەوێت. لەپاش گەیشتنی ڤایرۆسی ئایدز بە لەش و دروستكردنی هەوكردن بە 6 هەفتە تا 3 مانگ ئینجا لەش دژەتەنەكان دروست دەكات و پشكنینی خوێن بۆ دەستنیشانكردنی ئایدز پۆزەتیڤ دەبێت، بەم ماوە كاتییەش دەگووترێت ماوەی پەنجەرە (Window period)، هەر لەبەر ئەمەشە كە پشكنینی خوێن راستەوخۆ لەپاش گەیشتنی ڤایرۆسی ئایدز بە لەش نێگەتیڤ پیشان دەدات كە لەوانەیە پاش 3 مانگ پۆزەتیڤ پیشان بدات.
ماوەی پەنجەرە چەندی بڵێی هەستیارە، چونكە لێرەدا تووشبوو ئەگەرچی بە پشكنینی خوێن دەستنیشان نەكراوە، بەڵام ئەگەر ڤایرۆسی ئایدز لە لەشیدا هەبێت ئەوا بۆ كەسانی تر دەیگوازێتەوە بۆ نموونە بە رێگای سێكسكردن یان بەخشینی خوێن.
زوو دەستنیشانكردنی نەخۆشی ئایدز بایەخی تەندروستی زۆری هەیە، چونكە چارەسەركردنی زوو ئەگەری ئاڵۆزییەكانی ئایدز كەم دەكاتەوە و مەترسی مردن دوور دەخاتەوە، هەروەها وا لە كەسی تووشبوو دەكات كە بە شێوەیەكی تر رەفتار بكات بە مەبەستی بڵاونەكردنەوەی ڤایرۆسی ئایدز بۆ كەسانی تر.
بۆ دەستنیشانكردنی ئایدز دوو پشكنینی خوێن ئەنجام دەدرێن
یەكەمیان ، پشكنینی ئەنزیمی EIA یان پشكنینی ئێلیساELISA كە ئەگەر پۆزەتیڤ بوو ئەوا پێویست بە پشكنینی دووم دەكات، كە زۆر تایبەتمەندە بە ناوی پشكنینی وێسترن بلۆت Western Blot بۆ چەسپاندنی دەستنیشانكردن .

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو