نەفەل عەبدولستار: حەز دەكەم چارەسەری دەروونی پێشكەشی خەڵك بكەم

نەفەل عەبدولستار: حەز دەكەم چارەسەری دەروونی پێشكەشی خەڵك بكەم

رەمەزان هەرنی – دهۆك : نەفەل عەبدولستار نەبی شەریف، تەمەن 29 ساڵە لە بنەڕەتدا خەڵكی زاخۆیە و لە دیاربەكری باكووری كوردستان لە دایكبووە و ئێستا لە دهۆك دەژێت, بەر لە پێنچ ساڵ بەشی دروونناسی زانكۆی دهۆكی تەواو كردووە، لە رۆژی دەرچوونی تا ئێستا بە خۆبەخشی و بەردەوام كار و چالاكی لەگەڵ رێكخراوە جۆراوجۆرەكان دەكات.
نەفەل عەبدولستار، دەروونناس و چالاكوان بە زاری كرمانجی گووت" جگە لە كاركردنم لەگەڵ هەردوو رێكخراوی (ASB) و (GIZ ) ئەڵمانی، خزمەتی دەروونیم پێشكەش بە سەرجەم ئاوارە و پەنابەرەان كردووە, جگە لە خزمەتی دەروونی، لە زۆر كار و چالاكیی رێكخراوەكان وەك رێكخراوی مافی مرۆڤ و تۆڕی هاوئاهەنگی رێكخراوەكان و گرووپی رێكخراوی خۆبەخشەكانی دهۆك و زۆری تر، بە خۆبەخشی بەشداریم كردووە و درێغیم نەكردووە".
نەفەل گووتیشی" بەهۆی ئەوەی ئێستا دۆزینەوەی هەلی كار كردن لە بوارەكەی خۆمدا بۆ دەرچووەكان زۆر قورس بووە، ئەوە بووەتە یەكێك لەو هۆكارانەی هانی دام كاری خۆبەخش بكەم، لەگەڵ ئەوەشدا چونكە بڕوانامەم دەروونناسییە، دەبێ هاوكاری دەروونی پێشكەشی خەڵك بكەم، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی بەهۆی شەڕ و تەنگژەی ئابووری كۆمەڵگەكەمان تووشی زۆر كێشەی دەروونی بووە".
نەفەل ئەوەشی خستەڕوو " كۆمەڵێك بەرنامە و ئاواتم هەن و داوا لە دامودەزگە میرییەكان و دەسەڵاتدارەكان دەكەم هاوكارم بن تا زیاتر خزمەت بە كۆمەڵگەمان بگەیەنم، تا هەموومان دوور بین لە نەخۆشییە دەروونییەكان و ببینە پردێك بۆ پێكەوە ژیان و ئازادی دڵ و دەروون".

 

زۆرترین بینراو