نەهرۆ رواندزی هاوکاری تیپی فوتسالی کچانی رواندزی کرد

نەهرۆ رواندزی هاوکاری تیپی فوتسالی کچانی رواندزی کرد

زاری كرمانجی-رواندز:
تیپی فوتسالی کچانی رواندز کە بەشداری چەندین خولیان کردووە و ئێستاش لە نێو خولدان و لە چەندین یاریزانی بەتوانای کچ پێکهاتوون، بەهۆی قەیرانی داراییەوە رووبەرووی کێشە بوونەتەوە،  ئەمەش کاریگەری لەسەر یارییەکانیان کردووە، دوای گەیاندنی کێشەکە بە نەهرۆ مەحموود رواندزی، پەرلەمانتاری عێراق، ئەمڕۆ لە کاتی راهێنان و خۆئامادە کردن بۆ یاری داهاتوویان،  1300 دۆلاری بۆ نەهێشتنی کێشەکان رادەستی راهێنەری تیپەکە کرد".
لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیشی پێدان ئەگەر یاری داهاتوو کە رۆژی هەینییە ئەنجامێکی باش بەدەست بێنن پاداشتێکی شایستەیان بکات.

زۆرترین بینراو