نەوژین سۆران كتێب و ئەلبومێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

نەوژین سۆران كتێب و ئەلبومێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

نەوژین سۆران شاعیری دیاری كورد، نوێترین كتێب و ئەلبوومی شیعری خۆی بە ناوی "مەڵكەموت" بڵاوكردەوە.
نەوژین لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیان" ٧ی ئەم مانگە بە تیراژی (٧٠٠٠) كتێب و ئەلبوومی مەڵكەموت لە شاری سلێمانی بڵاوكرایەوە رۆژی ٨ی هەمان مانگ لە شاری هەولێر مەراسیمێكی تر بۆ بڵاوكردنەوەی هەمان كتێب ئەنجامدرا، ئەم كتێبە دووەم بەرهەمی كتێبی نەوژین دەبێت لە ٤ی كانونی دووەم ساڵی ٢٠١٨ یەكەمین كتێبی شیعری خۆی بە ناوی (تەم و تۆ) بڵاوكردەوە.
نەوژین سەرەتای دەركەوتنی وەك پێشكەشكار بوو ئەم كارەی كردووە، دواتر دەستی كرد بە شیعر نووسین و یەكێكە لە شاعیرە ناسراوەكان و خاوەنی هەوادارێكی زۆرە، كتێبی شیعری تایبەت بە خۆی هەیە، ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەنی كچێكە.

زۆرترین بینراو