هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان رادەگیرێتەوە

هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان رادەگیرێتەوە

زاری كرمانجی: لە بەیاننامەی ژمارە 46ی 2020 كە لەلایەن لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەرچووە، هاتووچۆی نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان قەدەغە كراوەتەوە، نووسراوە " راگرتنی هاتووچۆی لە نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت و لە حاڵەتی زۆر پێویست و بەپێی سیستەمی رێگە پێدانی ئەلكترۆنی دەبێت".
لە خاڵێكی دیكە بەیاننامەكە هاتووە " هاتووچۆ كردن لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بۆ ماوەی یەك هەفتە بە تەواوی رادەگیرێت".

زۆرترین بینراو