هاتووچۆ چەند رێنماییەك بۆ لێخورینی ئۆتۆمبێل لەناو بەفر بڵاو دەكاتەوە

هاتووچۆ چەند رێنماییەك بۆ لێخورینی ئۆتۆمبێل لەناو بەفر بڵاو دەكاتەوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی: ئەفسەرێكی هاتووچۆی قەزای سۆران چەند رێنماییەكی لێخورینی ئۆتۆمبێل لەناو بەفر بڵاو دەكاتەوە .
نەقیب عەدنان عوبەید، ئەفسەری هاتووچۆ لە قەزای سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند " لە كاتی بەفر باریندا پێویستە شوفێران زیاتر لە رۆژانی تر ئاگاداری هاتووچۆ بن تا كۆنتڕۆڵیی ئۆتۆمبێلیان لە دەست دەرنەچێت".
ئەو ئەفسەرە بەم جۆرە رێنەماییەكانی خستەروو:
1- لـە كاتی بەفر باریندا بەهیچ شێوەیەك خێرایی بەكار مەهێنە و هێمن و لـەسەرەخۆ بە .
2- پێویستە ماوەی سەلامەتی خۆت و ئۆتۆمبێلی پێش خۆت بپارێزیت .
3- هەرگیز لایتی بەرز دامەگیرسێنە و لایتی نزم یان سەكن لایت بە كار بێنە.
4- بەهیچ شێوەیەك ئیستۆپ بە توندی مەگرە .
5- پێویستە فلچەی جامەكانت باش كار بكات.
6- بەهیچ شێوەیەك پێشرەوی لە گەڵ ئۆتۆمبێلی تردا مەكە .
7- واباشترە زنجیرت پێ بێت بۆ ئەوەی تووشی ئاستەنگی هاتووچۆ نەبیت .
8 - لـە هەموو كاتێكدا پابەندی یاساو رێنماییەكانی هاتووچۆ بە بۆ ئەوەی هەمیشە سەلامەت بیت و تووشی گرفت نەبیت .
9 - ئەگەر گەراج یان شوێنی تایبەتی ئۆتۆمبێلت هەیە شەوان ئۆتۆمبێلەكەت لـە دەرەوە رامەگرە .
10 - لـە كاتی بارینی بەفر یا بەستنی رێگاوبانەكان ئەگەر زۆر پێویست و گرنگ نەبێت ئۆتۆمبێل بە كار مەێنە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

رواندزیانی

رواندزیانی

بیروڕا

زۆرترین بینراو