هاری كین مێرەنگی هەڵدەبژێرێت

هاری كین مێرەنگی هەڵدەبژێرێت

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: وێرای تەشەنەكردنی كۆڕۆنا لە ئەوروپا و وەستاندنی خولەكان، بەڵام باس و خواسی رۆیشتنی ئەستێرەكانی تۆپی پێ لە هاوینی داهاتوو هەر گەرم گوڕە و هەمیشە هەواڵ و سوپڕایزی گەورە هەیە.
رۆژنامەی (دیفنسا سێنترال)ی ئیسپانی سەبارەت بە (هاری كین)ی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام ئاماژەی بەوە كردووە كە یاریزانە گۆڵكارەكەی سپێرز بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی یانەكەی سەرگەرمە لەسەر بیرۆكەی جێهێشتنی یانەكەی و ئەگەری زۆریش هەیە لالیگا وێستگەی ئەو یاریزانە بێت، بە تایبەتی ریال و بەرشە هەردووكیان بەدوای گۆڵكارێكی هاوشێوەی كین دەگەڕێن.
بەگوێرەی رۆژنامەكە دوو هۆكار هەن وادەكات هاری كین ریال مەدرید هەڵبژێرێت، یەكەمیان ئەوەیە كە خۆی حەزی لە پۆشینی درێسی سپی ریال مەدریدە و پێی خۆشە لە ژێر سەرپەرشتی زێدان یاری بكات، هۆكاری دووەمیش ئەوەیە كە خۆی پێشتر بە دیڤید بێكهام و كریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرسام بووە، بۆیە حەز دەكات ئەویش بچێتە ئەو یانەیەی ئەو یاریزانانە یارییان بۆ كردووە".

زۆرترین بینراو