هاری كین: مۆرینۆ تۆتنهامی گەڕاندەوە پێگەی خۆی

هاری كین: مۆرینۆ تۆتنهامی گەڕاندەوە پێگەی خۆی

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: هاری كینی هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی و كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ستایشی تواناكانی راهێنەری نوێی یانەكەیان جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی كرد, كین سەبارەت بە راهێنەری نوێی یانەكەیان گووتی" مۆرینیۆ یانەكەی گەڕاندەوە بۆ پێگەی خۆی و ناوی یانەكەی درەوشاندەوە، ئەمەش بۆ كاری راهێنەرایەتی ئەو راهێنەرە زۆر گرنگە، پێویستە لەسەرمان بۆ یاری داهاتوو بە شێوەیەكی چڕ خۆمان بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەكانی دیكە ئامادەبكەین، پێویستە بگەڕێینەوە شوێنی ئاسایی خۆمان و لە یانەكانی پێشەوەی پریمەرلیگ بین".
ئەو یاریزانە پێی وایە مۆرینیۆ بە شێوەیەكی باش ئەركی خۆی ئەنجامداوە و ئێستا پێویستە لەسەر یاریزانەكان بە شێوەیەكی باشتر خۆیان بۆ رووبەرووبوونەوەكان بجەنگن و لە پێناو گەڕانەوەی تۆتنهام بۆ ریزی یانە گەورەكانی پێشەوەی ریزبەند.
لە یارییەكانی ئەم هەفتەیەیەی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی تۆتنهام لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا دوێنێ بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی یاری كرد كە لە پێشتردا مۆرینیۆ دووجار ئەو راهێنەرایەتی كردنی ئەو یانەیەی وەرگرتبوو.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو