هازارد، زێدان پێشەنگی خۆی دەزانێ

هازارد، زێدان پێشەنگی خۆی دەزانێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ئیدین هازارد كە لە هاوینی رابردو بە 100 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە روویكردە ریاڵ مەدریدو تا ئێستاش نەیتوانیوە ئەو توانایانەی بسەلمێنێ كە لە یانەی چێڵسی پێشكەشی دەكردو بۆ ماوەیەكی زۆریش دووچاری پێكان بووە.
هازارد لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا دەڵێت" لە منداڵییەوە خەونم بەوەوە دەبینی یاری بۆ یانەی ریال مەدرید بكەم، بەردەوام لە بیرم لەوە دەكردەوە كە لە یاریگە‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری بكەم".
هازارد گووتیشی" وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دوای رۆناڵدۆ كارێكی ئاسان نییە، بەڵام بیر لەوە ناكەمەوەو كاتێك لە نێو یاریگەدا دەبم ناهێڵم قورسایی ئەو ژمارەیە كاریگەری بەسەرەمەوە هەبێت، ئەو درێسە بۆ مەدریدییەكان جێگەی شانازییەو پێشتر رائولیش ئەو درێسەی پۆشیوە، كە زۆر قورسە بتوانیت شتێكی زیاتر لەوان پێشكەش بكەیت، یان زیاتر بەدەستبهێنیت".
هەروەها گووتیشی" زێدان زۆر شارەزایە لەوەی كە دەزانێت یاریزانەكانی چیان پێویستە، من هەر كات پێویستم بێت ئەو قسەم لەگەڵ دەكات و زۆریش راشكا و راستگۆیە، بەراستی ئەو پێشەنگی منە لە تۆپی پێ دا, بەردەوام بە گرنگیەكی زۆرەوە باسم لە چامپیۆنزلیگ كردوەو پۆشینی درێسی ریاڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەو نازناوەو بەرەوپێشچوونم لەو روەوە زۆر دڵخۆشم دەكات".
دواتر گوتی" دەمەوێ هاوكاری هاوڕێكانم بكەم بۆ ئەوەی زۆرترین نازناو بەدەست بهێنین، ریاڵ باشترین یانەی جیهانەو دەتوانێ ئەو كارەش بكات، هەر لەبەر ئەو هۆیەشە كە من لێرەم".

زۆرترین بینراو