هازارد: بەدوای كێشەدا ناگەڕێم

هازارد: بەدوای كێشەدا ناگەڕێم

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: هازاردی یاریزانی یانەی ریال مەدرید لە دوا لێدوانیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گووتی" لە منداڵییەوە خەونی یاریكردنم هەبوو بۆ ریاڵ مەدریدو كە دەستمكرد بە یاریكردن ئامانجم تەنها یانەی ریاڵ مەدرید بوو، هەمیشە زیدان نمونەی بەرزی من بوو, بەردەوام لە تیڤییەوە سەیرم دەكرد، لە رووی هونەرییەوە زێدان لە من باشتر بوو، بەڵام یەك شێوازی یاریكردنمان هەیە, كاتێ سەیری زێدانم كرد وتی نامەوێ هەموو یاریزانەكانی تیپی بەرامبەر تێپەرێنیت و بۆ خۆت یاری بكەیت، دەبێ لەپێناو یانەكەت یاری بكەیت، پێشترو لە یۆرۆی 2016 زێدان زۆر بە ئاسانی وتی من چاودێریت دەكەم, دڵتەنگ نیم بەوەی هەر لەسەرەتاوە پەیوەندیم بە ریاڵەوە نەكردو راستە دەمتوانی پێشتر لە ریاڵ بم، بەڵام ئارەزووی یاریكردنم هەبوو لە ئینگلتەرا، ئاسان نەبوو لە 21 ساڵیەوە بچمە ریاڵ مەدرید پێموابوو ئینگلتەرا بۆ یاریكردن ئاسانترە".
هازارد گووتیشی" ئەو كاتەی لە چێڵسی یاریم دەكرد هەموو ساڵێك قسە لەسەر رۆیشتنم دەكرا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام پەیوەندیەكی راستەوخۆم نەبوو لەگەڵ ئەو یانەیە تەنها ئەوە نەبێ دوای جامی جیهانی 2018 ویستم بێمە ریاڵ, ئەوەبوو یانەی چێڵسی رێگەی نەدا چونكە ساری راهێنەر هاتبووە یانەكەو دەبوایە لەگەڵ ئەو راهێنەرە ساڵێك بمێنمەوە، پێیان وتم نابێ بڕۆی ساری هاتووە بۆ ئەوەی راهێنەری تۆ بێت، منیش نەمدەویست بە ناخۆشی یانەكە جێبهێڵم، چونكە پەیوەندیم زۆر باش بوو لەگەڵیان, دەمەوێ ئەوەش بڵێم ریاڵ مەدرید باشترین یاریزانەكانی جیهانی لە خۆی كۆكردۆتەوە، كاتێ لە ژووری خۆگۆڕین كۆمەڵێك یاریزان دەبینیت دەیانەوێ نازناو بەدەستبهێنن، كاتێكیش هاندەران دەبینیت داوای نازناوی چامپیۆنز لیگت لێدەكەن".
دواتر گووتی" نامەوێ درۆتان لەگەڵ بكەم لە پشووی هاوینەدا پێنج كیلۆ لە كێشی لەشم زیادی كرد، چونكە حەز بە وەرگرتنی پشوو دەكەم ئامارەكانم خراپە لەگەڵ یانەی شاهانە، هاندەران باش دەزانن لە سەرەتادا شتێكی باشم پێشكەش نەكرد هەست دەكەم دەتوانم شتی زیاتر بكەم, هەرگیز بەدوای كێشەدا ناگەڕێم و هاورێكانم خۆشیان دەوێم، بەراورد بەوەی كردم لەفەڕەنساو ئینگلتەرا ئێستا گەورەتر بووم و پێگەیشتووترم، پێویست ناكا خۆم بسەلمێنم هەمووان باش دەمناسن، ژمارە 7 لای ماریانۆ دیاز بوو دەمزانی مۆدریچ ژمارە 10یە ، ویستم ژمارە 17 هەڵبژێرم, بەڵام ڤاسكێز ئەو ژمارەیەی پێبوو، نەشمویست بە دیاز بڵێم بۆ ژمارەكەی، چونكە ئەوە شێوازی من نیە دواجار یانەكە قسەی لەگەڵ ماریانۆ دیاز كرد". ش

زۆرترین بینراو