هاوبەشانی كارەبا لە سۆران زیاتر لە 64 ملیار دینار قەرزی كارەبای نیشتیمانیان لەسەرە

هاوبەشانی كارەبا لە سۆران زیاتر لە 64 ملیار دینار قەرزی كارەبای نیشتیمانیان لەسەرە

زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری بەشی فرۆشیاری كارەبایی سۆران دەڵێت، هاووڵاتیانی سنوورەكەمان زیاتر لە 64 ملیار دینار قەرزی كارەبای نیشتیمانیان لەسەرە، هەركەس تەواوی قەرزەكەی بگەڕێنێتەوە لێخشبوونی لەبەشێك پارەكەی بۆ دەكرێت.
محەمەد باقی، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشیاری كارەبایی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت " هاووڵاتیانی سنوورەكەمان كە هەرچوار قەزاكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان) لە خۆدەگرێت، تا ئێستا زیاتر لە 64 ملیار دینار قەرزی كارەبای نیشتیمانیان لەسەرە، دوای لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی كارەبا بە بڕیاری حكومەت، لە ئێستادا هاووڵاتیان بەشێوەیەكی بەرچاو روو دەكەنە بەشی فرۆشیاری بۆ گەڕاندنەوەی قەرزی كارەبایی نیشتیمانی".
 ئاماژه‌شی به‌وه‌دا " داشكاندنی 15%ی كرێی كارەبای جگەلە هاووڵاتیان كەرتی گشتیی و پیشەسازی و حكومی و كشتوكاڵیش دەگرێتەوەو ئەو لێخۆشبوونە بۆ ماوەیەكی دیاریكراوە.

زۆرترین بینراو