هاوسەرگیریتان با وەكو ئەندامی حزبایەتی نەبێ

ناسح بەهائەدین

سەرەتا هاوسەرگیری كردن تەواوكەری بەشی دووەمی ژیانە و هەموو كچ و كوڕێك پێویستی بە تەواوكەری ئەو بەشەی تری ژیانە و سونەتێكی ژیانە بۆ هەر دوو رەگەز، بەڵام ئەم هاوسەرگیرییە مەرجی خۆیی هەیە و پەیڕەو ئەجندای خۆی هەیە، كە خوای گەورە بۆی داناوە، بۆیە دەبێت ئەم پرۆسەیە بە ئەجندایەكی توكمە و ئامادەكاری بۆ بكرێت.
یەكەم جار لە روویی ئەقلەوە و دواتر لە روویی مەعنەویەوە بۆیە ئەوەش یەكەم جار ئەركی سەرەكی دایك و باوكانە بۆ هەر دوو رەگەز، كە ئایا كچ یان كوڕ ئامادەیە ئەوەی هەیە كە بچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە، چۆن بزانین كچ یان كوڕەكە ئامادەیە،  ئەو پرۆسە هاوسەرگیرییە دایك و باوك دەبێت كچەكەیان یان كوڕەكەیان تاقی بكەنەوە لە ناو خودی خێزانەكەیان وە ناو ماڵی خۆیان پێیان بسپێرن فێریان بكەن بۆ ئەوەی ئامادەبن و تێبگەن كە پرۆسەیەكی تری ژیان لە بەردەمدایە و ئەركی سەرشانیان قورستر و جیاوازترە، زیاتر بەم شێوەیە دەبێت كە ئەویش پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیرییە و بنیاتنەری بەشێكی تری ژیانە، بۆیە ئەو دوو مرۆڤە ئەبنە بنیاتنەری بەشێكی تری كۆمەڵگە و دەبێت ئامادەبن و هەموو شتێك لەگەڵ یەكتر قبوول بكەن، بۆ ئەوەی ببنە بنیاتنەری كۆمەڵگە، بۆیە داهاتووی ژیان هەوراز و نشێوی زۆری تێدایە بەتایبەت ئەم سەردەمە كە زۆر جیاواز و قورسترە لە سەردەمی رابردوو، بۆیە كچ و كوڕ دەبێت بیر لە بونیاتنانی كۆمەڵگە بكەنەوە، نەك پرۆسەی خۆشی خۆیان دەبێت هەموو كارێكی نەرێنی قبول بێت لە ژیانی خۆیاندا نەك وەكو ئەندامی حزب بێت،  هەر كات خاڵی نەرێنی هەبێت كچ یان كوڕ بیر لە تێكدانی ئەم پرۆسەیە دەكەنەوە، كە خوای گەورە پڕوسەی هاوسەرگیری بە مەرج داناوە، هەروەها خوای گەورە جیابوونەوەش بە مەرج داناوە وە بەگرنگترین بناغەی ژیان دانراوە، بەڵام كامە مەرج؟.
بۆ لێك جیابوونەوەی ژن و مێرد لە كام بڕگەیەكی ژن و مێردایەتیدا ئایا لە چ كاتێكدا ئایا لەسەر ئەوەی كەمی داهاتی پیاو یاخود نەبوونی خانوو و شتی تری رۆژانە و شكاندنی موبایل یاخوود نەچوونی بۆ سالۆن و یاخود نەچوونی بۆ ئاهەنگ و شایی و ژن بە پیاو بڵێت بۆچی هاوكاری ماڵی باوكت دەكەی یان ماڵی برات بۆ ئەوەندە مێوان دێنیتەوە ماڵەوە یان شەوانە زوو بگەرێتەوە ماڵەوە یان زوو نەگەرانەوە.. هتد، پێویستە ژن و پیاو هەموو قسەیەكی تووڕەبون لەگەڵ یەك قبول نەكەن، بۆ ئەوەی نەبێتە كۆكردەنەوەی ڕەق و كینە لەناو دڵی یەكتردا، تا نەبێتە هۆی تێكدانی ژیانی یەكتر و هەڵوەشاندەنەوەی پڕوسەی هاوسەرگیری، با یەكتر قبول كردن ببێتە بنیاتنەڕی خاڵەكانی ئەرێنی یەكتربن بۆ ئەوەی وەكو دوو ئەندام حزب نەبن، هەر كاتێك شتێك بە دڵیان نەبێت خوداحافیزی ئەو حزبەنە ئەوی تر پیاو بلێ ئەو كچەنە كچێكی تر یان ئەو پیاوە نە پیاوێكی تر هەر كاتێك سەرەتا بیر لە جیابوونەوە بكەنەوە كە بنیاتنەری كۆمەڵگە بە چەند ماوەیەك تێكدەری ژیانی یەكتربن هیچ كاتێك بۆ هەر كێشەیەك ئەم بیركردنەوەیە نەبێت هەمیشە ئێوە لە بیرتان بێت ئێوە لەناو كەشتیەك دان هیچ كات كەشتیەكە كۆنی مەكەن، بەلامەوە باشترین پڕوسەی هاوسەرگیری بۆ كچ و كوڕ تەمەنی كچ ٢٥ ساڵی بێت هەروەها كوڕیش زیاتر لە ٢٥ساڵی بێت، نەك دایك و باوك بلێن با كوڕەكەمان ژن زوو بێنێت تا منداڵەكانی زوو ببینین یان بلێن منداڵەكەیان زوو گەورەبن یاخوت ماڵی كچەكە بلێت هەر مێردەكات با زوو مێرد بكات و بچێتە سەر ژیانی خۆی ئەم بیركردنەوەی دایك و باوكی هەر دوو رەگەز زۆر هەڵەیە".