هاوسەرۆكی یەكێتی هەڕەشەی دەكات

هاوسەرۆكی یەكێتی هەڕەشەی دەكات

زاری كرمانجی: دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەی دوێنی گەیشتنە ئەو بڕوایەی كە تیمەكانیان لە حكومەت بەهۆی خراپی بارایی و ناچاری چوونەتە ژێر باری بڕینی مووچەی فەرمان بەران، بەڵام ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی، لە لاپەڕەی تویتەری خۆی ئاماژەی بەوە داوە " ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغداد نەگاتە رێككەوتن ناچنە ژێر باری بڕینی مووچەی فەرمانبەران".
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە" هەڵپەساردنی كاری پەرلەمانی و تیمەكانیان لە حكومەت و كار كردن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە یەكێك دەبێت لە بژاردەكانیان".
ئەم هەڵوێستەی لاهوور لە لایەن ژمارەیەك لە شڕۆڤەكاران بە جۆرێك لە گوشار دەزانن بۆ سەر پارتی كە لە گەڵ حكومەتی ناوەندی بگەنە رێككەوتن و لە هەمانكاتیشدا بە جۆرێك لە هەڕەشە لە قەڵەمدراوە، كە ئەگەر پارتی نەچێتە ژێر باری رێككەوتن لەگەڵ بەغدان ئەوە كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی كابینەی ئێستای حكومەت دەكەن و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەنە ئەگەرێك.

زۆرترین بینراو