هاوسەرەكەی  كۆبێ بریانت بێدەنگی شكاند

هاوسەرەكەی كۆبێ بریانت بێدەنگی شكاند

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی ئەستێرەی جیهانی تۆپی باسكە كوبێ بریانت لەگەڵ كچەكەی لە رووداوێك گیانی لەدەستدا، ڤانێسا بریانت هاوسەری كوبێ لەبارەی مردنی هاوسەرەكەی و كچەكەی بێدەنگی شكاند.
ڤانێسا بریانت دوای 4 رۆژ لە مردنی هاوسەرەكەی و كچەكەی، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاندو گووتی" من و كچەكانم سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە پاڵپشتی خۆیان نیشاندا لەم كاتە سەختەدا".
لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خێزانی گووتیشی" سوپاس بۆ هەموو نزاكانتان ئێمە بەراستی پێویستمان بەئەوان بوو بە تەواوی رووخاوین دوای لەدەستدانی هاوسەرە خۆشەویستەكەم، كچە جوانەكەم جیانا بەراستی خوشكێكی زۆر باش بوو بۆ ناتالیا بیانكا و كاپری".
ئەوەشی خستەڕوو" هیچ وشەیەك نیە بتوانێ خەمەكانمان دەرببڕێت، بەڵام هەست بە ئاسوودەیی دەكەم چونكە كۆبێ و جیانا دەیانزانی چەند خۆشەویستن سوپاس بۆ ئەوەی لەم كاتە ناخۆشەدا لەگەڵمانن".
كوبێ بریانت لەدایكبووی ساڵی 1978، پێشتر یەكێك بوو لە یاریزانە ناسراوەكانی لۆس ئەنجلس لە بواری تۆپی باسكە، 26ی مانگی رابردوو بەهۆی تێكشكانی فرۆكەوە خۆی و جیجی كچی لەگەڵ حەوت كەسی دیكە لە كالیفۆرنیا گیانیان لەدەستدا.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

بیروڕا

زۆرترین بینراو