هاووڵاتیانی كوردستان لە دووەمین ساڵیادی ریفراندۆمدا بە ئۆمێدن

هاووڵاتیانی كوردستان لە دووەمین ساڵیادی ریفراندۆمدا بە ئۆمێدن

 

رەمەزان هەرنی

رۆژی 25ی ئەیلوولی 2017 لە كوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدرا، دوو ساڵ بەسەر ریفراندۆمدا تێدەپەڕێت، هاووڵاتیانی كوردستان بە ئۆمێدەوە دەڕواننە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.

وەحیدا پاشا چالاكوانی بواری ئافرەتان لە قەزای ئاكرێ بە زاری كرمانجی راگەیاند: لە ساڵیادی ریفراندۆمدا سەری رێز بۆ شەهیدای سەربەخۆیی دادەنوێنم بە هیوایەوە دەڕوانینە ریفراندۆمی سەبەرخۆیی كوردستان لە ساڵیدای دووەمی ریفراندۆمدا بەڵێن بە سەرۆك بارزانی دەدەین تا دواین دڵۆپ خوێن بۆ سەربەخۆیی كوردستان تێ بكۆشین و دەستبەرداری ماف و داواكاریە رەواكانمان نەبین ئەگەر چەندین جاری تر ریفراندۆم بكرێت بە باوەڕەوە دەنگ بەسەرخۆیی كوردستان دەدەم و زۆریش ئۆمێدم بەم ریفراندۆمە هەیە و بە گەوەترین رووداوی مێژووی دادەنێم هەر كاتێك سەرۆك بارزانی رابەری كوردستان داوا بكاتەوە بە دڵنیایی یەوە بەشداری دەكەین لە هەموو ئەو هەڵبژارتنانەی كە بۆ سەربەخۆیی دەكرین ریفراندۆم ئەو شانازیە گەوەریە كە هەرگیز لە بیر ناكرێت و مێژوو نوسیوەتەوە.

سەوسەن مەعروف فەرمانبەری حكوومی بە زاری كرمانجی راگەیاند: دوای چەندین ساڵ چاوەروانی دڵخوش بووین كە گەیشتینە ئەو رۆژە دەنگ بەسەربەخۆیی بدەین پەشیمان نیمە تەمەنا دەكەم هەڵبژارتنی تر بكرێتەوە ئێمە لە كوردستان شەهید و قوربانیمان داوە بۆ سەربەخۆیی هەرگیز دەست بەرداری ئەوە نابین و زۆریش ئومێدم بە سەربەخویی كوردستان هەیە لەسەر دەستی رابەری گەلی كوردستان سەرۆك بارزانی كە سەركیشی ریفراندومی دەكرد پێش دووساڵ .

ریفراندومی سەربەخویی كوردستان لە رۆژی 25ی ئەیلوولی 2017 ئەنجامدرا و تێدا رێژەی ٩٢.93٪ خەڵكی كوردستان دەنگیان بە ( بەڵێ)دا.

زۆرترین بینراو