هاووڵاتییاني چۆمان ئاوی شێلوو دەخۆنەوە

هاووڵاتییاني چۆمان ئاوی شێلوو دەخۆنەوە

.

زاری كرمانجی- چۆمان: ماوەیەكە ئاوی شارۆكەی چۆمان رەنگی گۆڕاوە و لێڵ بووە، ئەمەیش نیگەرانی هاووڵاتییانی دەڤەرەكەی لێ كەوتووەتەوە، بەڕێوەبەری ئاوی ناوچەكەیش دەڵێت، "بەهۆی زۆری رێژەی بەفر لە سەر و چاوەی ئاوەكە ناتوانین تا دوای جەژنی رەمەزان چارەسەری بكەین".
قادر سلێمان یەكێكە لە دانیشتوانی سەنتەری چۆمان بە زاری كرمانجی رایگەیاند" ماوەی مانگێك زیاترە بەردەوام كێشەی ئاوی خواردنەوە هەیە و ڕەنگی ئاوەكە ڵێڵ بووە و بەكەڵكی خواردنەوە نایەت، پێویستە لایەنەپێوەندیدارەكان چارەسەرێكی بەپەلە لە ئاوی خواردنەوە بكەن".
ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی چۆمان بە زاری كرمانجی گووت " ئاوی سەرەكی چۆمان ئاوی كانیاوەكانی كوێستانی پژێیە لە دەڤەری باڵەكایەتی، بەهۆی توانەوەی بەفر لە كوێستانەكە ئاوەكە ڵێڵ بووە و تا مانگی شەشی هەموو ساڵێك رووبەڕووی ئەو كێشەیە دەبینەوە، ئەمەیش تەنیا لە چۆمان نییە و لە زۆر شوێنی تر ئاو ئەو كاتانەی ساڵ ئاوی كانیاوەكان رەنگی دەگۆڕێت".
ڕوونیشیكردەوە "سەروچاوەی ئاوی چۆمان بەفرێكی زۆری تێدایە و ناتوانین بگەینە شوێنی مەبەست 10 مەتر تا 15 مەتر بەفری تێدایە و ناتوانین ئامێری پاككردنەوە كاری تێدا بكات، چونكە بەفرەكە دێتە خوارەوە مەترسی لەسەر گیانی تیمەكانمان دەكات".
"دوای جەژن كەشوهەوا گەرم دەبێت و بە بەفرەكە دەتوێتەوە ئەوكات بە ئاسانی كاری تێدا دەكەین" بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی چۆمان وای گوت.

لە سنووری فەرمانگەی ئاوی چۆمان زیاتر لە چوار هەزار بەشداربووی هەیە، لە نیوان دوو رۆژ جارێك ئاو بەسەر بەشداربووان و ماڵان دابەش دەكرێت و سەختی ناوچەكە هۆكارە بۆ درەنگ چاككردنەوەی شكان و خراپ بوونی ئاوی سەرەكی .

چۆمان لە ڕووی كارگێڕییەوە سەر بە پارێزگەی هەولێرە و بەدووری 160 كیلۆمەتر لە باكووری شاری هەولێر هەڵكەوتووە و ساڵی 1970 بووەتە شارۆكە و چوار شارەدێی هەیە

زۆرترین بینراو