هاووڵاتییان داواكارن چاكسازی و گۆڕانكاری ریشەیی ئەنجام بدرێت

هاووڵاتییان داواكارن چاكسازی و گۆڕانكاری ریشەیی ئەنجام بدرێت


دوای سوێند خواردنی رێزدار نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم و راسپاردنی مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان و چین و توێژەكانی كوردستان، بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر چەند ساڵی داهاتووی هەرێمی كوردستان و پێیانوایە " هەرێمی كوردستان بە گشت جومگەكانییەوە دەچێتە قۆناغێكی جیاواز تر و بەرەو بووژانەوەی زیاتر و هێزی زیاتر دەڕوات".
بەشێك لە هاووڵاتییان كە قسەیان بۆ زاری كرمانجی كردووە وێڕای گەشبینی خۆیان بۆ داهاتوو، داواش دەكەن"لە پاڵ بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسیی و بازرگانییەكان لە ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی، لە هەمانكاتیشدا هەوڵی جددی بۆ بەهێزتر كردن و رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردی بدرێت و متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەكان تەندروستتر بكرێت".
دەشڵێن "زۆر گرنگە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەكی سەردەمیانە بە سیستەماتێك بكرێن و هەلی كار بۆ هاووڵاتییان بدۆزرێتەوە و گوزەرانی هاووڵاتییان باشتر بكرێت لەوەی هەیە".

لە ژمارە 596ی هەفتەنامەی زاری كرمانجی چەند بابەتێك لەمبارەیەوە بڵاوكراونەتەوە، كە ئەمڕۆ دوو شەممە كەوتۆتە بازاڕ

 

زۆرترین بینراو