هاووڵاتییان چاویان لە گەڕانەوەی پێشینەو قەرزەكانیانە

هاووڵاتییان چاویان لە گەڕانەوەی پێشینەو قەرزەكانیانە

محەمەد ئامۆكەیی- سۆران: هاووڵاتیان داوا لە پەرلەمانتاران دەكەن لەم خولەی پەرلەمان چاودێربن بەسەر پڕۆژەو دام و دەزگاكانی حكومەت و هەموو ئەو یاسانەی لەبەرژەوەندی خەڵكن تێی بپەڕێن، بۆئەوەی دووبارە ئومێدێك بۆ هاونیشتیمانیان بگەڕێتەوە." ئەحمەد ئیبراهیم، فەرمانەبەرێكی حكومەتە دەڵێت" لە ئێستادا دەوامی ئێمەی فەرمانبەر زۆربووە كەچی موچەش وەك ساڵانی رابردووە، بۆیە داوا لە نێونەرانمان دەكەین لە پەرلەمان كار لەسەر گەڕانەوەی پاشكەوتی موچەكانمان بكەن كە حكومەت زیاتر لە سێ ساڵ قەرزارمانە، چۆن حكومەت داوای دەوامی زیاد دەكات ئێمەش بە مافی خۆمانی دەزانین ئەو داوایەن بەهەند وەرگیرێت و كاری لەسەر بكرێت.
فەرمانبەرێكی تریش دەڵێت" ئێمە داوای چاكسازی دەكەین لەهەموو سێكتەرەكان یەكەم كار پەرلەمانتاران دەبێت ئەوەبێت، كار لەسەر ئەوە بكەن موچەی فەرمانبەران هاوتای حكومەتی ناوەند بكرێت، یاخوود یاسای خانەنشینی پێم وایە لێرە غەدرێك لەو كەسە دەكرێت كە بیەوێت خۆی خانەنشین بكات و دوای زیاتر لە 20 ساڵ خزمەت بە موچەیەكی كەم دەینێرنەوە ماڵەوە، بۆیە چاكسازی بەكردارمان دەوێت، نەك بە قسەی باق و بریق.
نیشتیمان عەلی، كچە دەرچوێكی زانكۆیە، گووتی" بە سەدان هەزار دەرچوی زانكۆ و پەیمانگا لەماڵ كەوتن و هیچ ئومێدكیان نەماوە، بۆیە ئەو بەڵێنانەی پێمان دراون لە كاتی بانگەشە دەبێت نوێنەرانی خەڵك لە پەرلەمان، هەولی ئەوە بدەن هەر هیچ نەبێت بەشێك لەو دەرچوانە بە شێوەیەك لە شێوەكان دامەزرێن و ئەوجا لە كەرتی تایبەت بێت و یاخود حكومی.
سیروان گەردی، چالاكوان و سەر پەرشتیاری تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكان (CNO) بۆ زاری كرمانجی باسی لەوەكرد" بەمەبەستی گەیاندی هەندێ پێشنیار لەگەڵ ژمارەیەك چالاكوان سەردانی سەرۆكی پەرلەمانمان كردوو چەند پێشنیارێكمان خسەتە بەردەستی"
1ـ هەموواری یاسای ژمارە یەكی ساڵی( ۲۰۱۱) فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان كە پێمان وایە پێویستە پێداچوونەوەی پێدا بكرێت بۆ بەرژەوەندی كاری رێكخراوەیی لە هەرێمی كوردستان.
2ـ هەموواری یاسای كەرتی تایبەت لە هەرێم ، مەرج دابنێرێت بۆ كۆمپانیا بیانیەكان لە هاتنیان بۆ هەرێم دەبێت هەڵی كاری زیاتر بۆ گەنجان هەرێمی كوردستان بڕەخسێنن.
۳ـ پرۆژەی كاری خۆبەخشی لە هەرێمی كوردستان خوێندنەوەی بۆ بكرێت." لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سوپاسی ئەو شاندەی كردوو كار و پڕۆژەكانی رابردووی بەرز نرخاندین و تەوەری كۆبونەوەكەشی بە گرنگ وەسفكرد."
د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان." بەڵێنیشی دا لە دوای پەسندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی بە بایەخەوە ئەم تەوەرانە دەبنە پڕۆژەی پەرلەمان و كاری جدیان لەسەر دەكرێت.
شۆڕەش بەهادین، گەنجێكی تری سۆران بوو دەڵێت" لەدوای دروستبوونی قەیرانی دارایی وەستانی پڕۆژەو پێشینەكانی وەك خانووبەرەو هاوسەرگیری، راستەوخۆ كاری گەری دروستكردووە بەسەر ژیانی خەڵك، بە تایبەت پێشینەی هاوسەرگیری كارێكی زۆر باشوو بۆ ئێمەی گەنج، كە بمان ویستبا بچینە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەو بڕە پارەیە بەشی پێدوایستی زۆری دەكرد، بۆیە داوا لە پەرلەمان دەكەین یەكەم كاری لەسەر گەڕانەوەی ئەو پێشینەیە بكەن.
لای خۆشیەوە وەیسی سەعید، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی و كاروباری پەرلەمان و سكاڵا لە پەرلەمانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند" جگە لەوەی ئەركی پەرلەمان متمانە دانە بە كابینەی حكومەت، ئەركی تری ئەوەیە چاودێری وردی كارو بارەكانی حكومەتی هەرێم بكات، بەدڵنیایەوە ئەو خولەی پەرلەمان جیاواز لە خولەكانی تر كاری دەبێتە چاودێری بەسەر پڕۆژەكانی حكومەت و وەرگرتنی سكاڵای خەڵك، ئەگەر سەیربكرێت لەماوەی دوو مانگی رابردووش زیاتر پەرلەمانتاران كاریان چاودێریكردن بووە."
ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئەوەشی خستەڕوو" حكومەتی هەرێم كۆمەڵێك بڕیاری گرنگی داوە لە بارەی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵیەوە، خەڵكیش ئێستا گەشتۆتە قەنعات كە ئەو كابینەیە كار بۆ خزمەت و خۆشگوزەرانی دەكات، بۆیە وردە وردە حكومەت دەیەوێت دەست بكاتەوە بە پڕۆژەكان و هەروەها كار لەسەر ئەوە دەكرێت پاشەكەوتی سێ ساڵی موچەی فەرمانبەرانی حكومەت، بگەڕێتەوە كە مافی خۆیانە." هەموو ئەو پێشینانەی كە پێشتر وەستابوون بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەم خولە هەولی گەڕانەوایان بۆ دەدرێت.
وەیسی سەعید وەیسی، لە بارەی چارەنوسی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان، رایگەیاند" رێژەیەكی زۆری دەرچوو هەیە، بۆیە دەبێت كار لەسەر دامەزراندنی ئەوانیش بكرێت، مەرج نیە ببنە فەرمانبەری حكومەت، بەلكوو دەبێت لە داهاتوو بیر لەوە بكرێتەوە چەندین كارگە لە باشووری كوردستاندا بكرێنەوە، بۆ ئەوەی ئەو دەرچوانەش هەلی كاریان بۆ دەستەبەر بێت.

 

زۆرترین بینراو