هاووڵاتییەكی سۆران لەناو بیرێك خنكا

هاووڵاتییەكی سۆران لەناو بیرێك خنكا

محەمەد مەحموود-سۆران:
هاووڵاتییەكی دانیشتووی قەزای سۆران، لە ناو باخەكەی لە بناری چیایی حەسەنبەگ لەناوبیرەكەی دەخنكێت و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا.
سەرچاوەیەكی نزیك لە خنكاوەكە بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هاووڵاتییەكی دانیشتووی قەزای سۆران بەناوی "سەلیم بەهائەدین" لەكاتی كاركردن لە بیرەكەی لەناو باخەكەیدا دەخنكێت و كەسێكی نزیكیشی هەوڵی رزگار كردنی دەدات ئەوەیش زامدار دەبێت".
دوای رووداوەكە تەرمی ئەوەی گیان لە دەستدەدات رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوەو زامدارەكەش لە نەخۆشخانە رێوشوێنی پزیشكی بۆ گیراوەتەبەر.

 

زۆرترین بینراو