هاووڵاتییەك رێگەی گوندەكان پاكدەكاتەوە

هاووڵاتییەك رێگەی گوندەكان پاكدەكاتەوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : دوای ئەوەی شەپۆلێكی بەفر بارین زۆربەی ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە و زۆربەی رێگە سەرەكیەكان گیران، بەهۆی بەفر بارینەوە هاووڵاتییەك لە سنوری ناحیەی ئەترووش لەسەر ئەركی خۆی رێگاكان پاكدەكاتەوە.
سلێمان ئەمین، هاووڵاتییەكی سنوری ناحیەی ئەترووشە بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لە دوێنی شەوەوە بەفر بارین بەردەوامە رێگەی زۆربەی گوندو ناحیە و ناوچەكانی دەڤەركە گیراون، لەسەر ئەركی خۆم ماوەی زیاتر هەشت كاتژمێرە خەریكی پاككردنەوەی رێگاكانی نێوان گوند و ناحیەكانی سنوری خۆمانم تا دەرەنگانی ئێوارە بەردەوام دەبم لە راماڵینی بەفر لەسەر شەقامە گشتیەكان و رێگەی گوندەكان".

زۆرترین بینراو