هاووڵاتییەك لە هەریر چوار قوتابخانە نۆژەن دەكاتەوە

هاووڵاتییەك لە هەریر چوار قوتابخانە نۆژەن دەكاتەوە

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: وەك ئەركێكی مرۆڤانە كەسێكی خێرخواز ئامادەیی نیشان دا لە شارەدێی هەریر چوار قوتابخانە نۆژەن بكاتەوە.
فاخیر خالید، بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە، بە ماڵپەڕی زاری كرمانجی راگەیاند" چوار قوتابخانە لە سەنتەری شاری هەریر، پێشتر كێشەی كارەباو ئاویان هەبوو، دوای ئەوەی ئەو خێرخوازێك بەناوی محەمەد سورچی، زانی كە گرفت هەیە لەو خوێندنگانە، ئاگاداری كردینەوە كە نۆژەنكردنەوەیان لە ئەستۆ دەگرێت و بە شێوازێكی ئەندازەیی سەر لە نوێ كارەباو تۆڕی ئاو چاك دەكاتەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە ئەوەشی گووت" ئەو خوا پێدراوە هەموو ئامادەیەكی خۆی نیشان داوە، كە لە وەرزی داهاتووی خوێندن هاوكاری زیاترمان بكات بۆ نۆژەنكردنەوەی چەند قوتابخانەیەكی تر لە ناحیەی باسرمە.

زۆرترین بینراو