هاووڵاتیەك لە كاتی وەرزشكردن گیانی لەدەستدا

هاووڵاتیەك لە كاتی وەرزشكردن گیانی لەدەستدا

محه‌مه‌د ئامۆكه‌یی-شه‌قڵاوه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی وەرزشكردن لەسەر چیای سه‌فین هاونیشتمانییەك گیانی لەدەستدا.
هێدی مەجید، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شەقڵاوە، بەزاری كرمانجی راگەیاند" تەرمی هاووڵاتیەك گەیێندرایە نەخۆشخانەكەمان بەپێی گوتەی شاهید حالەكان لە كاتی وەرزشكردن دڵی وەستاوە و گیانی لەدەستداوە، لە بەشی فریاكەوتن پشكنینمان بۆكرد هیچ ئاسەوارێكی برین بەجەستەی نەبووە، بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتریش تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كرا.
جێگای باسە ئەو هاووڵاتیەی گیانی لەدەستداوە ناوی دڵدار غازیەو تەمەنی 48 ساڵەو لەگەڵ هەندێ هاوڕێی بۆ وەرزشكردن روویان لە چیای سەفین كردبوو.

زۆرترین بینراو