هاوپه‌یمانان و نوێنه‌ری هێزه‌كانی 70 و80 جه‌ختیان له‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی كرده‌وه‌

هاوپه‌یمانان و نوێنه‌ری هێزه‌كانی 70 و80 جه‌ختیان له‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی كرده‌وه‌

زاری كرمانجی- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و هاوپه‌یمانان و نوێنه‌ری هێزه‌كانی 70 و80 تیشكیان خسته‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی خاڵه‌ سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی پڕۆسه‌كه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هێزه‌كانی 70 و80 و بۆردی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی خاڵه‌ سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی پڕۆسه‌كه‌ و جه‌خت له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یشتنی ته‌واوی پڕۆسه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

زۆرترین بینراو