هاوینی داهاتوو مباپێ مەدریدیە

هاوینی داهاتوو مباپێ مەدریدیە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: كیلیان مباپی، ئەستێرەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی فەڕەنسا لەگەڵ نزیكبوونەوەی تەواوبوونی گرێبەستەكەی چەندین یانەی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردوە، شیكەرەوەیەكیش دەڵێت" ئەو خۆی یەكلایی كردۆتەوەو ریال مەدریدی هەڵبژاردوە".
باكو بۆیۆ، گۆڵپارێزی پێشووی ریال مەدرید كە ئێستا وەك شیكەرەوە لە بەرنامەی ئیل چێرنجیتۆ كاردەكات گووتی" مباپێ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس تازە ناكاتەوەو بۆ هاوینی داهاتوو درێسی ریال مەدرید دەپۆشێت، لەبەر ئەوەی ئەو خۆی یەكلایی كردۆتەوەو ریال مەدریدی هەڵبژاردوە، بەڵام بۆ چوونەدەرەوەی لە پاریس پێویستە ریال تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو چاوەڕێ بكات"، هەروەها گووتیشی" لەكۆتاییدا خواستی مباپی هەموو شتێك یەكلایی دەكاتەوە".
جێی ئاماژە پێكردنە جگە لە ریال مەدرید هەردوو یانەی لیڤەرپوول و بەرشەلۆنە چاودێری یاریزانەكە دەكەن و هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی یاریزانە فەڕەنسییەكە لە ریال مەدرید و پاریس بڕفێنن.

بیروڕا

زۆرترین بینراو