هاینكس: داوادەكەم كرۆس واز لە یاریكردن بێنێ

هاینكس: داوادەكەم كرۆس واز لە یاریكردن بێنێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یۆب هاینكسی راهێنەری پێشوی یانەی بایرن میونشن لە لێدوانێكیدا بە پێكەنینەوە داوا لە تۆنی كرۆسی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید دەكات واز لە یارییكردن بهێنێت.
لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی یۆب هاینكس دەڵێت" تۆنی كرۆس لە تەمەنی 30 ساڵیدایەو چوار نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو نازناوی جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەدەستهێناوە، ئیتر پێویستە واز لە یارییكردنی یەكجارەكی بێنێت"، ناوبراو قسەكانی بەشێوەیەكی گاڵتەئامێز كردوە.
لەدرێژەی قسەكانیدا ئەو راهێنەرەی پێشوی یانە باڤارییەكە گووتیشی" سەرەڕای ئەوە كرۆس هاوشان لەگەڵ كاسیمیرۆ و لۆكا مۆدریچ یاری دەكات كە دوو باشترین ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستن، بەڵام وەك خۆی باشترین یاریزانی ئەوروپایەو لەگەڵ ریاڵ مەدریدو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئاستێكی گەورە پێشكەش دەكات.
لە چەند ساڵی رابردودا یۆب هاینكس راهێنەری یانەی بایرن موینشنی ئەڵمانیا بوو هەر سێ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو بۆندس لیگاو جامی ئەڵمانیای لە یەك ساڵدا بۆ باڤارییەكان بەدەستهێنا، ئەوكات تۆنی كرۆسیش ئەستێرەی یان ئەڵمانییەكە بوو.
تۆنی كرۆس لە ئێستاشدا یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی یانەی ریاڵ مەدریدو هێشتا زێدانی راهێنەری ئەو یانەیە پشت بە تواناكانی ئەو یاریزانە دەبەستێت و یەكێكە لە رەگەزە سەرەكییەكانی یانەكەی.

زۆرترین بینراو