هه‌ولێر و به‌غدا پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبایان تاوتوێكرد

هه‌ولێر و به‌غدا پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبایان تاوتوێكرد

-KDP.info- هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق و هه‌رێمی کوردستان كۆ بوونه‌وه‌، گفتوگۆیان له‌باره‌ی رێكخستن و  پێكه‌وه‌به‌ستنی تۆڕی كاره‌بای عێراق و هه‌رێم كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26 ی 7 ی 2022، عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق سەردانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا باسیان لە رێکخستن و پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبای عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. 

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لە بارەی دابینکردنی پارە بۆ جێبەجێکردنی هەندێ پڕۆژەی گرنگی کارەبا کە بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەیه‌ گفتوگۆیان کرد