هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ بیڵی ده‌كرێت

هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ بیڵی ده‌كرێت

ئا/هۆژین شه‌وكه‌ت
بیڵی ئایڵیش سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمارکردووە کە بە ووتەی خۆی ماوەیەکە بەدوای دەکەوێت و لە دوورەوە بە ئاماژە پێی دەڵێت دەتکوژم ، ئەم پیاوە هێشتا دەستگیر نەکراوە و بیلی دەڵێت چیتر هەست بە ئارامی ناکەم و نامەوێت بچمە دەورووبەری ماڵەکەم.
بیڵی ئایڵش پایرەت بەیرد ئۆکۆنێڵ، لەدایکبووی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ه گۆرانیبێژ و گۆرانی نووسێکی ئەمریکییە. یەکەم ناوبانگی دەرکرد لە ٢٠١٥ کاتێک گۆرانی «Ocean Eyes» ی لە ساوندکڵاود بڵاوکردەوە، گۆرانییەکە لەلایەن براکەی فینیاسەوە نووسراوە و بەرھەمھێنانی بۆ کراوە، کە کارە موزیکی و پەخشە ڕاستەوخۆکانی لەگەڵدا دەکات. 
خەڵاتەکانی بریتین لە پێنج خەڵاتی گرامی، دوو خەڵاتی مۆسیقای ئەمریکی، دوو ڕیکۆردی جیھانی گینس، سێ خەڵاتی ڤیدیۆ موزیکی ئێم تی ڤی، و یەک خەڵاتی بریت. ئەو گەنجترین کەس و دووەم کەسە کە پێنج بابەتی سەرەکی گرامی بباتەوە  باشترین ھونەرمەندی نوێ، تۆماری ساڵ، گۆرانی ساڵ و ئەلبوومی ساڵ لە ھەمان ساڵدا.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو