هونەرمەندی جیهانی كێلی بریستۆن كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندی جیهانی كێلی بریستۆن كۆچی دوایی كرد

هونەرمەند كێلی بریستۆن كە لە دنیای سینەمادا وەك ئەستێرە ناو دەبرێت و هاوسەرەكەی هونەرمەندی جیهانی جۆن تراڤۆڵتا دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەیناڵاند كۆچی دوایی كرد.
كێلی بریستۆن كە ماوەی دوو ساڵ بوو تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمك بوو، هاوسەرەكەی هونەرمەندی جیهانی "جۆن تراڤۆڵتا" لەڕێی ئینستاگرامەوە مردنی كێلیی راگەیاند.
لە پۆستەكەی لە ئینستەگرام تراڤۆڵتا رای گەیاندووە، بەدڵێكی پڕ لە خەمەوە رای دەگەیەنم، هاوسەرە جوانەكەم كێلی، لە شەڕی شێرپەنجەدا كە دوو ساڵی خایاند، كەوت و كۆچی دوایی كرد.
كچەكەی كێلی و تراڤۆڵتایش "ئیلا" بەهەمان شێوە لە ئینستاگرام رای گەیاندووە، "لە ژیانمدا كەسێكی بەهێز و ئازا و جوانم وەك دایكم نەبینیوە، كەچی بەجێی هێشتین".
كێلی بریستۆن ناوی راستەقینەی كێلی كامالیلهۆ سمیسە و لە ساڵی 1962 لە ئەمەریكا لەدایك بووە، لە سەرەتادا نمایشكاری جلوبەرگ بوو، لە 1985 رۆڵی سەرەكی لە فیلمێكی سینەماییدا بینی بەناوی "میس چێڤ". تا ئێستا بەشداری زیاتر لە 40 فیلمدا كردووە. لە ساڵی 1991دا ژیانی هاوسەری لەگەڵ هونەرمەندی جیهانی جۆن تراڤۆڵتادا پێك هێناوە و سێ منداڵیان هەیە. جیا لە وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار، چەندان خەڵاتی تری جیهانیشی وەرگرتووە.

 

 

 

زۆرترین بینراو