هونەرمەندێكی دیار لە سێدارە دەدرێت

هونەرمەندێكی دیار لە سێدارە دەدرێت

ئا: شەهلا رەشید


حەمید رەزا ئەمیری سفەت گۆرانیبێژی  راپی بەناوبانگی ئێرانی بەهۆی كوشتنی زڕباوكی چەندجارێك دەستگیركراوە، دواتر بە وەكالەت ئازاد بووە بەڵام بە دەست بەسەركراوی لە ئێران مایەوە، بۆ دواین جار كە دەستگیركرا حوكمی لە سێدارەدانی بۆ دەركراوە تەنها 20 رۆژ كاتی هەیە بۆ تانەلێدانی بڕیاری دادگا، ئەگەر لەم ماوەیەدا تانە لە بڕیارەكە نەدات و دادگا پێداچوونەوە بە دۆسیەكەیدا نەكەن بڕیاری دادگا جێگیر دەكرێت.
حەمید سفەت ساڵی 1993 لەدایك بووە، دوای ئەوەی چەندجارێك  ئاگاداری زڕباوكی كردووە تا چیتر ئازاری دایكی نەدات دەبێتە دەمەقاڵێیان و  لە ئەنجامدا زڕباوكی دایكی دەكوژێت، بەڵام بە قسەی ئەم گۆرانیبێژە ئەو تەنها ویستوویەتی بترسێنێت و مەبەستی كوشتن نەبووە و لە دەستی دەرچووە ئەم رووداوە ساڵی 2017 روویدا.  

زۆرترین بینراو