هونەرمەندێکی دیاری کورد تووشی کۆرۆنا بوو

هونەرمەندێکی دیاری کورد تووشی کۆرۆنا بوو

زاری كرمانجی: سابیر كوردستانی، هونه‌رمه‌ندی كورد، تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه‌ و ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌.
گۆرانیبێژ شاخه‌وان به‌كر، هاوڕێی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه‌ و ئاگاداری رە‌وشی ته‌ندروستیی سابیر كوردستانییه‌‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ بۆ چەند مڵپەرێل لێدوانی داوە و گووتوویەتی" مامۆستا سابیر تووشی كۆرۆنا بووه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندراوه‌ و له‌ ژێر چاودێری پزیشك دایه‌، ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی ده‌چێت".
سابیر كوردستانی یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ئه‌زموونه‌كانی كورد، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی به‌ناوبانگه‌، به‌شێك له‌ گۆرانیبێژه‌ گه‌نجه‌كان گۆرانییه‌كانی ئه‌و ده‌ڵێنه‌وه بە شێوازی نوی و کۆنیش‌.

زۆرترین بینراو