هونەرمەند ئەنوەر شێخانی گیانی لەدەستدا

هونەرمەند ئەنوەر شێخانی گیانی لەدەستدا

زاری كرمانجی-سۆران: هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما و فیلمی كوردی، ئەنوەر شێخانی لە شاری هەولێر كۆچی دواییكرد.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23-9-2019 هونەرمەند ئەنوەر شێخانی ئەكتەری دیارو ناسراوی بواری شانۆ و دراما و فیلمی كوردی، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لەشاری هەولێر كۆچی دواییكرد".
هونەرمەند ئەنوەر شێخانی لە ساڵی 1951 لەدایكبووە و لە تەمەنی 19 ساڵیدا دەستی بە كاری شانۆیی كردووە، بەشداری زیاتر لە 60 شانۆ و 10 فیلمی سینەمایی كردووە و, خاوەنی چەندین خەڵاتی رێزلێنانە و هونەرمەندێكی دیارو ناسراو بوو.

زۆرترین بینراو