هونەرمەند چۆڤین تاهر: ژیانم بۆ شانۆ و شێوەكاری تەرخانكردووە

هونەرمەند چۆڤین تاهر: ژیانم بۆ شانۆ و شێوەكاری تەرخانكردووە

 

ئا/ رەمەزان هەرنی: هونەرمەندی شانۆكار و شێوەكاری كوردستان چۆڤین تاهر باس لە ژیانی هونەری و تایبەتی خۆی دەكات و دەیەوێت ببێتە پاڵدەرێك بۆ ئافرەتان و دەنگ و رەنگی ئەوان بە كۆمەڵگا بگەینێت بەرێگای كارە هونەریەكانی.

هونەرمەند چۆڤین تاهر، لەدیمانەیەكدا لەگەڵ زاری كرمانجی راگەیاند:" هاتنە كایەی تەكنەلۆژیا و داگیركردنی ژیانی زۆربەی چینەكان وای كردووە بینەرانی شانۆ لە چاوی تەكنەلۆژیاوە سەیری كایەكانی هونەر بكەن و دوورن لە رۆحیەتی راستەقینەیانەوە لەجیاتی ئەوەی لەناو هۆلی شانۆ رۆحی زیندووی شانۆكەران ببینن لە شاشەیەكەوە بە ساردو سڕیی سەیری كاری شانۆ و هەموو كارە هونەریەكانی تر دەكەن بۆیە تەكنەلۆژیا كاریگەری زۆر خراپی كردۆتە سەر بواری هونەر بە گشتی و شانۆ بەتایبەتی.

هونەرمەندی شانۆكار و شێوەكاری كوردستان گووتیشی:" لە كوردستان گرنگی ئەوتۆ بە بواری هونەر نەدراوە تا هونەرمەندەكان بگەنە ئەو ئاستە لە دەرەوەی كوردستانیش كاریگەریان هەبێت هیوادارم گرنگی زیاتر پێیان بدرێت تا بە هونەركەمان كلتوری خۆمان بە جیهان زیاتر بناسێنین، پەیامی من لە كاری هونەری دا ئەوە دەنگی ئافرەتی كورد بگەینم بە دەرەوە چیتر ئافرەتی كورد لەناو چوار دیوار كپ و بێدەنگ نەكرێت.

هونەرمەندی شانۆكار و شێوەكاری كوردستان چۆڤین تاهر ئەوەشی خستەروو:" تا رادەیەكی زۆر توانیومە پەیامی خۆم بگەینم لە ڕێی كارەكەمەوە ئەمەش سەركەوتنێكی گەورەیە بۆ من هەر كارێك مرۆڤ لەسەری بەردەوام بێت دەگاتە لوتكەی سەركەوتن، لە بواری شانۆدا هەردوو رەگەزی نێرو مێ گرنگی خۆیان هەیە لە زۆربەی تێكستەكانی شانۆدا ئافرەت و پیاو تەواوكەری یەكترن.

چۆڤین تاهر روونیشكردەوە:" جگە لە بواری شانۆ بەشێكی تری ژیانی خوم داگیركردووە بۆ بەشی شێوەكاری و لەگەڵ نووسینی تێكست و دەرهێنەری بۆ كاری شانۆ، لە بواری شانۆ بواری شێوەكاری پڕۆژەم لەبەر دەستە لە داهاتوودا كار لەسەر دەكەین و دەگەینمە بینەری شانۆ شێوەكاری تارادەیەك جیاوازترن لەكارەكانی پێشوو.

هونەرمەندی شانۆكار و شێوەكاری كوردستان چۆڤین تاهر ئاشكراشی كرد:" ماوەیەك پێش ئێستا بەشداری ڤیستەڤاڵی كورتە فیلم بووم لە شاری كەركووك كە تایبەت بوو بە كورتە فیلم و لەماوەی رابردوو وەك ئەكتەری سەرەكی بەشداریم كردبوو لە كورتە فلمی " ئاواربوون" كە باس لە نەهامەتیەكانی ئەنفال دەكرد لە كوردستان و خەڵاتی رێزلێنانی فیلمە ڤیستەڤاڵم وەرگرت".

زۆرترین بینراو