هونەر لە كەرنتینەدا

هونەر لە كەرنتینەدا

هونەرمەند چۆڤین تاهیر: لەكەرنتیندا زیاتر خەریكی ماڵ رێكخستن بووم


رەمەزان هەرنی - زاری كرمانجی: هونەرمەندی شانۆكار و شێوەكار چۆڤین تاهیر، ئاماژە بەوە دەكات، لە كەرەنتیندا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ زیاتر خەریكی رێكخستنەوەی ماڵ بووە.
هونەرمەند چۆڤین تاهیر، لە دیمانەیەكی كورتدا بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند" بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ نەمانی دەوام و كاری هونەری منیش وەك هەموو هاووڵاتییان لەماڵدا خۆم كەرەنیتین كردووە، بەڵام لەكاری هونەریش دانەبڕاوم سەرەڕای ئەو هەموو دوورییە لە چالاكییە هونەرییەكان".
گووتیشی " بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆرە لەماڵەوە لە كەرەنتین دام كاتەكانم دابەشكردووە، هەم كاری هونەری خۆم كردووە كاری ناو ماڵیش بەردەوامە" .
ئەوەشی خستەڕوو " بەهۆی ئەوەی جگە لە كاری شانۆ بەشێكی ژیانی خۆم بۆ كاری شێوەكاری تەرخانكردووە بۆیە لەپاڵ كارە شانۆیەكانم كاری شێوەكاریم بەردەوام كردووە لەم ماوەیەدا كە لە كەرەنتین دابوومە و ژمارەیەك تابلۆی نوێم دروستكردووە بۆ دوای كەرەنتین" .
ئاماژەی بەوەشكرد " بەڵام كات ئەوەندە زۆرە لەماڵەوە بۆیە كاتێكی زۆرم بەرێكخستنەوەی ناو ماڵم دایە بەهۆی ئەوەی رۆژانی پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر خەریكی كاری هونەری و دەوام بووم بەو پێیەی مامۆستامە بۆیە ئەم مانەوەیە لەماڵدا بەهەڵم زانیوە زیاتر كار لەناو ماڵدا بكەم ."

زۆرترین بینراو